فراکسیۆنی یەکێتی بۆ سودانی: پەلە بکرێت لەچارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم
کوردستان 12:23 AM - 2024-03-25كۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق
فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرانی دادو ژینگە، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا كە لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، فراكسیۆنی یەكێتی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بەژیانی خەڵك و ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكانی ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆك وەزیران كرد.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیران ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆك مام جەلال و خەباتی بۆ هێنانەدی ئازادی لەعیراق و بنیادنانەوەی وڵاتەكە و قووڵكردنەوەی تەبایی پێكەوەژیان لەنێوان پێكهاتەكان كرد، راشیگەیاند: "یەكێتی هاوبەشێكی سەرەكی حكومەتی ئێستای عیراقەو هەڵوێستی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەمیشە جێگای رێزە و درێژكراوەی سیاسەتی سەرۆك مام جەلالە".
هەروەك بەوردی سەرۆكوەزیران كارو هەنگاوەكانی حكومەتەكەی خستەڕوو، بەتایبەتی ئەو پرس و كێشانەی پەیوەستن بەهەرێمی كوردستانەوە، كە هەنگاوی دڵخۆشكەری نێردراون.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی یەكێتی وەك هاوبەشێكی سەرەكی بۆ حكومەتەكەی بەڕێز سودانی دووپاتكردەوە، بەتایبەت لەچارەسەركردنی كێشەكان و خزمەتكردنی خەڵك.
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا، سەبارەت بە قەیرانی مووچە، فراكسیۆنی یەكێتی، وێڕای سوپاسكردنی سەرۆكوەزیران بۆ پەرۆشیان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكە، داوای كرد پەلە بكرێت لەتەواوكردنی هەنگاوەكانی تر بۆ چارەسەركردنی ریشەیی كێشەكە، كە خەڵكی كوردستانی تووشی نەهامەتییەكی گەورە كردووەتەوە، هەروەك داواشی كرد، پڕۆسەی تەوتین و ئەژماری بانكی چارەسەر بكرێت، لەبەرامبەردا سەرۆكوەزیران جەختیكردەوە، حكومەتەكەی خۆی بەرپرسیار دەزانێت لە دابینكردنی مووچە بۆ هەموو هاووڵاتیانی عیراق بەبێ جیاوازی و دڵنیاییدا كێشەی مووچەی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ دەزگا ئەمنییەكان چارەسەركراوەو هەنگاوەكانیش بۆ تەوتینی مووچە و هەژماری بانكی روو لەچارەسەرن.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، فراكسیۆنی یەكێتی هەڵوێستی یەكێتی دووپاتكردەوە، كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێ. لەبەرامبەریشدا بەڕێز سەرۆك وەزیران روونیكردەوە، حكومەتەكەی ئەركی لە دابینكردنی بودجەی هەڵبژاردن و هاندان و هاوكاری كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جێبەجێ كردووەو لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەتەواوكردنی رێكارە دەستوورییەكان كردەوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێتی كەركوك، ستایشی رۆڵی سەرۆك وەزیرانیان كرد، بۆ نزیكردنەوەی پێكهاتە و لایەنە براوەكانی پارێزگاكە بەئاڕاستەی سازان.
سەبارەت بە سەروەری خاك و ئاسمانی هەرێمی كوردستان و ئاسایشی ناوچە سنوورییەكان، فراكسیۆنی یەكێتی داوای كرد، حكومەتی ئیتحادی هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە تا لەرێگای كەناڵە دیپلۆماتییەكانەوە چارەسەری بكات.
هەروەها داواكرا سەرۆكوەزیران هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ هەڵگرتنی ئابڵوقەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەمبارەیەوە سەرۆكوەزیران رایگەیاند: "لەگەڵ توركیا گفتوگۆ دەكەن و هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن".
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران گوێیبیستی ئەو داواكارییانە بوو، كە لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتییەوە خرانەڕوو، لەوانە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی دهۆك و ناوچەكانی تری كوردستان و دوكاندارو كاسبكارانی بازاڕی لەنگەی هەولێرو گواستنەوەی مووچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەكەركوك بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی ئیتحادی و داننان بە زانكۆی گەرمیان و چەرمو و راپەرین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای ئیتحادی و راگرتنی پڕۆژەی تەلبەندكردنی ناوچە سنورییەكان لەگەڵ ئێران و ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خانەقین و خورماتوو، هەروەها پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ و دامەزراندنی سەندوقی ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجەو گرنگیدان بە هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی تاوانی ئەنفال و كردنەوەی كۆلێژی كشتوكاڵ لەقەڵادزێ و داواكاری رەوای ناوچەكانی شەنگال و خوشك و برایانی ئێزدی و مەخمور و ژمارەیەك داخوازی تر.
سەرۆكوەزیران بڕیاریدا لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان فراكسیۆنی یەكێتی و نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەپەلە پێكبهێنرێت بۆ جیاكردنەوەو جێبەجێكردنی داواكارییەكان، كە بەشێوەی نووسراوی رەسمی ئاڕاستەكراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18