خانمی یەکەم و باڵیۆزی ژاپۆن چارەسەری ئالودەبووانی هۆشبەر تاووتوێدەکەن
کوردستان 07:02 PM - 2024-03-23کۆبوونەوەی خانمی یەکەمی عیراق
خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نوسینگەی خۆی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق.
لەمیانی ئەو دیدارەدا، کە ئەمڕۆ شەممە 23-3-2024 بەئامادەبونی د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچو، میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش و هەوڵەکانی حکومەتى ژاپۆن و بەشدارییەکانی لەبوارى مرۆییدا تاووتوێکران.
خانمی یەکەم جەختیکردەوە، عێراقییەکان بە پەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریى تەندروستی و پەروەردە و فێرکردن، سەربارى بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەى بەپێویستی بەردەوامبوونی هەوڵە مرۆییەکانى رێکخراو و ئاژانسە ژاپۆنییەکان کرد بەتایبەت کە عێراق پێشتر روبەڕوى پەلامارە تیرۆریستییەکان بۆتەوە و ئەوەش هەزاران قوربانی و خێزانی ئاوارە و پەنابەر و دەستدرێژى بۆسەر مرۆڤ و شوێنەوار و شارستانێتی لێکەوتەوە. ئەوەشى خستەڕو، کە چارەسەرى ئەو لێکەوتانە پێویستی بەپشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە.
خانمی یەکەم ستایشی هەوڵەکانی حکومەتى ژاپۆنی کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لەبواری مرۆییدا، هەروەها گرنگی پشتیوانی ژاپۆنی بۆ بنیاتنان و کردنەوەى سەنتەرى تایبەت بەچارەسەر و دوبارە راهێنانەوەى ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان لەپێناو سنوردارکردنی بڵاوبونەوەى ئەم بەڵا مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگە، دوپاتکردەوە.
هەر لەدیدارەکەدا، تاووتوێى شێوازی پەرەپێدانی پەیوەندییە رۆشنبیری و کولتورى و پەروەردەیی و تەندروستییەکان کرا، سەربارى پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان بۆ کارئاسانیکردن لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
لاى خۆیەوە، باڵیۆزی ژاپۆن کورتەباسێکی پێشکەشى خانمی یەکەم کرد لەبارەى ئەو پرۆژانەى وڵاتەکەى ئەنجامی داوە لەبوارەکانی پەروەردە و فێرکردن، سەربارى بەشدارییەکانی لە چارەسەرى گرفتى ئاوی خواردنەوە و باشترکردنی دۆخی کارەبا و هەر هەوڵێک، کە ببێتەمایەى بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18