یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
کوردستان 09:22 AM - 2024-03-14شاری دهۆك
لەدوای چەندین رۆژ لەبەردەوامی راپەڕین وەك زۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان، لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆداو لەساڵی 1991، خەڵكی شاری دهۆك بە قارەمانێتی هیزەكانی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەپێش هێزەكانی تر گەیشتنە شارەكە، لەدژی رژێمی پێشووی عیراق راپەڕین و توانیان لەماوەیەكی كەمدا شارەكە لەڕژێمی بەعس پاكبكەنەوەو بە تەواوی ئازادی بكەن.
مامۆستا نازم عومەر دەباغ پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كاتێك راپەڕینی ساڵی 1991 لەدەڤەری رانییەوە دەستیپێكرد، هێزەكان بوون بە دوو بەشەوە بەشێكیان بەرەو هەولێرو بەشێكیشان بەرەو قۆڵی شێخان، من بەر قۆڵی شێخان كەوتم و توانیم پێش سەرجەم هێزەكانی تر نزیكی سەعات 2:00 ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ هاوسەنگەرەكانم بگەمە ناو دهۆك، خەڵك راپەڕین و دوای چەند سەعاتێك لەلایەن هێزەكانی ترەوە هاوكاری كراین".
یەكێتی یەكەم هێز بوو گەیشتە شاری دهۆك
"كاتێك بروسكەمان نارد بۆ نەوشیروان مستەفا و پێمان وت ئێمە وەكو یەكەم هێز چوینەتە ناو شاری دهۆكەوە، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ مەسعود بارزانی لەقاسمەڕەش پێكەوە بوون و مەسعود بارزانی بە نەوشیروان مستەفای وتبوو هێزەكەی تۆ رێگەكەیان كورت كردووەتەوە"، مامۆستا نازم وایوت.
بەرەبەیانی 14ی ئادار راپەڕین لە گەڕەكی بەرۆشكی دەستیپێكردو هێزە پارتیزانەكان چوونە ناو دهۆك و لەگەڵ جەماوەردا دەستیان بەسەر دامودەزگا سەربازی و ئەمنییەكاندا گرت.
هێزەكانی یەكێتی گەیشتنە ناو دهۆك
رێكخستنە نهێنییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەماهەنگییەكی توندوتۆڵیان لەگەڵ پێشمەرگە پارتیزانەكان دروستكردبوو كە ئەوەش لە ئەنجامدا بووە هۆی ئەوەی رۆڵێكی كارا لە شەڕەكانی ناو دهۆكدا بگێڕن.
پاش كۆنترۆڵكردنی تەواوی دهۆك مامۆستا نازم عومەر دەباغ بروسكە بۆ نەوشیروان مستەفا دەكات، كە هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتوونەتە ناو دهۆك و رۆژی دواتریش هێزەكانی پارتی لەلای فایدەوە دەچنە ناو شاری دهۆك.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەندازیار و پلاندانەری راپەڕین بوو، چونكە پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتی جەبهەی كوردستانی پێكهێنراو راپەڕین دەستیپێكرد، لەرێی رێكخستنەكانی ناوشاریشەوە ئامادەكاری تەواوی كرد بۆ راپەرین لە سەعاتی سفرداو ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكردو راپەڕین سەریهەڵدا.
سەرچاوەكان:
-پانۆرامای راپەڕین 1991
-راپەڕینی ئاداری 1991 لە باشوری كوردستان
-بروسكەنامە
-تۆڕی پەیوەندییەكانی پێشمەرگە لەشاخ (سندوقە رەشەكەی پێشمەرگە)
-ئەرشیفی PUKMEDIA (خەڵكی دهۆك بە قارەمانێتی هیزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی لەدژی رژێم راپەڕین)
PUKMEDIA
دەقی نامەكەی مەسعود بارزانی كە لەوەڵامی نامەیەكی نەوشیروان مستەفادا رازیبوونی خۆی بۆ دیاریكردنی مامۆستا نازم عومەر دەباغ دەربڕیوە لەگەڵ هێزە دیاریكراوەكاندا بەشداری راپەڕین و رزگاركردنی شاری دهۆك بكەن :
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18