خانمی یەکەم: ژنانی عیراق بڕبڕەى پشتی کۆمەڵگەن
عیراق 03:16 PM - 2024-03-08شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ، ئامادەی ئاهەنگی تایبەت بەرۆژى جیهانیی ژنان بوو، کە زانکۆى ئەمریکی لە بەغدا رێکیخستبوو.
خانمی یەکەم وتەیەکی لەئاهەنگەکەدا پێشکەشکرد و جەختیکردەوە، عیراق پێش هەشتی ئازاریش کەوتووە لەکارکردن بۆ چالاککردنی ژنان، مێژوویەکی درێژ و گرنگیشی هەیە لەمبارەیەوە. ئاماژەى بەوەشکرد، چالاکبونی ژنان و یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز تەنیا چەمک و دروشمی سەپێنراو نییە بەسەر کۆمەڵگەی عێراقیماندا، بەڵکو لەسەرەتاى سەدەى بیستەمەوە، ژنانی پێشەنگ خەباتیان کرد لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان لەخوێندن و کارکردن و بەشداریکردن و دەنگدان لەهەڵبژاردندا.
هەروەها خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەى بەوەکرد، کە ژنانی عێراق خەباتیان کردووە و پەنایانبردۆتەبەر تێکۆشانی چەکداریی شان بەشانی پیاوان بۆ روبەڕوبونەوەى سەرکوتکردن و ستەمکارى و بەدەستهێنانی ماف و پێگە کۆمەڵایەتییەکانیان.
خانمی یەکەم روونیشیکردەوە، سەربارى ئاستەنگ و شکستە گەورەکانی رابردوو لەنێویاندا هێرشی تۆڕى تێرۆریستیی داعش و تێکشکانی و جەنگە یەک لەدواى یەکەکان کەژمارەیەکی بێشوومارى لەبێوەژنانی جێهێشت لەم وڵاتەدا، لەگەڵ ژمارەیەکی بێشوومار لەو دایکانەى کەبەرگەى ئازارى لەدەستدانى کوڕ و کچەکانیان گرت لەدەرەنجامی ئەو تاوانە دڕندانانەی کە بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتەوە، ژنانی عێراق بەبەردەوامیی رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان بینی لەبنیاتنانی ئاشتی دا، ژنان وەک بڕبڕەى پشتی کۆمەڵگەى عێراقی بوون، ئاماژەشى بەقوربانیدانی ژنانی عێراق و روبەڕوبوونەوەکانیان کرد بەهەموو توانایەکیانەوە بۆ بارودۆخ و بارگرانییەکان و دڵسۆزییان بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەر بەم بۆنەیەوە سڵاوی لەژنانی کوردستان کرد بۆ ئەو قوربانیدانە گەورانەى داویانە بەتایبەت کە ئەم رۆژانە ساڵیادی راپەڕینی کوردستانە دژى ستەم و دڕندەیەتی، هاوکات سڵاوی لەژنانی غەززە کرد بۆ ئازایەتی و خۆڕاگری و بەرگەگرتنی نەهامەتی لەدەرەنجامی دوژمنکاریی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19