سەرۆککۆمار: جیهان پێویستی بە سەقامگیری وزە هەیە
عیراق 07:49 PM - 2024-03-02د.لەتیف جەمال رەشید ۆكکۆماری عیراق
ئەمڕۆ ٢-٣-٢٠٢٤ حەوتەمین لوتکەی سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەتەکان لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز (GECF) لە جەزائیر بەڕێوەچوو، لە کۆڕبەندەکەدا د.لەتیف جەمال رەشید ۆكکۆماری عیراق وتەیەکی پێشکەشکردوو رایگەیاند:"جیهان پێویستی بە سەقامگیری و متمانە هەیە لە کەرتی وزەدا، هەروەک چۆن پێویستی بە خودی وزە هەیە".
راشیگەیاند:" تائێستا هەوڵە جیهانییەکان بەئاراستەی گەیشتنن بە هاوسەنگی لەنێوان ئاسایشی وزە و کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی، زیانی کەمیی وزەش کەمتر نییە لە کاریگەرییەکانی گەرمبونی زەوی لەسەر مرۆڤ، ئەوەتا نزیکەی یەك ملیار مرۆڤ لە جیهاندا هەن، کە دەستیان بە سەرچاوەکانی وزە ناگات".
وتیشی:"سوتەمەنی بەردینی لە ماوەی دەیەکانی رابردودا 80%ی تێکەڵەی وزەی جیهانی پێکهێناوە، پێشبینی دەکرێت ئەم رێژەیە تا پێش ناوەڕاستی ئەم سەدەیە لە سەرووی 60%ەوە بمێنێتەوە".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆککۆماری عیراق وتی:"سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا بەرهەمهێنانی دوو هێندە زیادکردوە و گەیشتوەتە (4.7) ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا، ئەمەش وایکرد بە تەنها عێراق بەشداربێت لە یەک لەسەر پێنجی زیادبوونی بەرهەمی جیهانی".
راشیگەیاند:"رۆڵی کاریگەری غاز لە کەرتی وزەدا لە هەردوو ماوەی نزیک و دوردا دیارە، تەنها لەبەر ئەوەنا کە سوتەمەنییەکە و کەمتر ژینگە پیس دەکات، بەڵکو بەهۆی رۆڵی تەواوکەر و هاوبەشیکردنیەتی لەگەڵ سەرچاوە پاکەکانی وزە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"پڕۆژەی تەواوکاریی خولی پێنجەم و خولی شەشەممان دەستپێکرد، کە زۆربەیان کێڵگەی غازیی ئومێدبەخشن. لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەکانی دامەزراندنی سەکۆی غازی شلی لە بەندەری گەورەی فاو پەسند کرد، کە یەکەم جۆرە لە وڵاتدا بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی وزە و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی، ئێمە بە هەنگاوی دیراسەکراو بەرەوپێشدەڕۆین بۆ قۆستنەوەی غاز، پێش کۆتایی ساڵی 2023 پڕۆژەیەکی غازی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لەئێستاشدا و بۆ ئەمساڵ وەزارەت هەوڵی زۆردەدات بۆئەوەی زیاتر لە یەک پڕۆژەی غاز لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا دەستپێبکات".
هاوکات هەر لە کۆڕبەندەکەدا رایگەیاند:"دەقی راگەیەندراوی کۆتایی کۆنفرانسی لایەنەکان بریتیبوو لە سێ هێندە زیادکردنی وزەی نوێبووەوە پێش ساڵی 2030، ئەم دیدە تازە نەبووە بۆ ستراتیژی وزەی عێراق، چونکە عێراق بە پەرۆشەوە کاردەکات لە بوارەکانی وزەی نوێبووەوە بە زیادکردنی تواناکانی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، هەروەك یاداشتی لێکتێگەیشتن و گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان ئیمزاکردوە".
وتیشی:"یەکەم تەندەری کەمکردنەوەمان دەستپێکردوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی کاربۆن، کە لە قەواڵەکانی کاربۆنەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت بۆ پڕۆژەی سوتاندنی غاز لە کێڵگەیەکی خۆرهەڵاتی بەغدا".
جەختیشیکردەوە:"وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەتوانن رۆڵێکی گرنگ لەم بوارەدا بگێڕن بە کارکردن بۆ باشترکردنی کارامەیی وزە، چونکە کۆتوبەندەکانی کەشوهەوا بۆ بەرەنگاربونەوەی کاریگەرییەکانی سوتەمەنی بەردینییە لەسەر کەشوهەوا نەک خودی سوتەمەنی".
هاوکات رەشنوسی یاسای وزەی نوێبووەوە ئامادەکرا بۆ دامەزراندنی هەیکەلی بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیە گرنگە و دەرکردنی یاسای پێویست بۆ خێراکردنی کارەکان، لە ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزەش، خراوەتەڕو.
لەکۆتایی قسەکانیشیدا د.لەتیف رەشید وتی:"شانازیی دەکەین بە ئامادەبوونمان لە جەزائیر، وڵاتی ملیۆنێك شەهید، کە دوای سەربەخۆیی، لەلایەن حکومەتە نیشتمانییەکەیەوە رێزی لە عێراق گرت و یەکەم سەردانی رەسمی بۆ رێکخرا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19