ئەنجومەنی سیاسی توركمان: رێز لەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەگرین
کوردستان 01:20 PM - 2024-02-25كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر
ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر، لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە رایدەگەیەنن: "رێز لەهەر بڕیارێک دەگرن كە لە دادگای فیدراڵییەوە دەربچێت"، هاوكات داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەن دەستێوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن، دەشڵێن: "هیچ پەیوەندییەكمان بەو قسەو هەڵوێستانەوە نییە كە حزبە سیاسییەكان لەبارەی بڕیارەكانی دادگاوە دەیكەن".
لایەنە سیاسییەكان دەستوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن
ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق خستەڕوو و رایانگەیاند: "وەك عیراقییەك رێز لەهەر بڕیارێک دەگرین كە لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە دەربچێت، وەك ئەنجومەنی سیاسی توركمانی شاری هەولێر و نوێنەری توركمانەكانیش داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەین لە كوردستان و عیراق رێز لە یاسا بگرن و دەستێوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن".
راشیانگەیاند: "وەك توركمانەكان هیچ پەیوەندییەكمان بەو قسەو هەڵوێستانەوە نییە كە حزبە سیاسییەكان لەبارەی بڕیارەكانی دادگاوە دەیكەن، بەڵكو وەك توركمانێكی رەسەنی هەولێر دەنگی هەولێرییەكان دەگەیەنین و تاكە داوای خەڵكی رەسەنی هەولێرو توركمانەكان ئەوەیە كە مافمان پارێزراوبێت".
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 21-2-2024 دوای 11 جار دواخستن، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵایەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە تایبەت بوو بەپێنج ماددە لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەركرد.
دەقی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چلەی ماتەمینی تێکۆشەری دێرین عەلی شامار بەڕێوەدەچێت
03:53 PM - 2024-06-02 -
سهرۆكوهزیرانی عیراق: یادی یهكێتی نوێكردنهوهی خهباته له دژی ستهم
03:38 PM - 2024-06-02 -
پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا
12:41 PM - 2024-06-02 -
كونسوڵخانهی ئێران پیرۆزبایی دامهزاندنی یهكێتی دهكات
12:37 PM - 2024-06-02
ئەمانەش ببینە
عیراق 05:34 PM - 2024-06-02 سودانی بۆ پهسندی" بودجه" پێشنیازی دواخستی حهجی پهرلهمانتاران دهكات
پەرلەمانتارێک: گومان هەیە گەنمی هاوردە تێکەڵ بەبەرهەمی جوتیاران بکرێت
11:43 AM - 2024-06-02
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پرسی بودجە کۆدەبێتەوە
11:07 AM - 2024-06-02
٧٦ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:34 AM - 2024-06-02
سەرۆك بافڵ: نابێت حکومەت و دادگا وەک چەک بەکاربهێنێن
08:39 PM - 2024-06-01
زۆرترین خوێنراو
-
سودانی بۆ پهسندی" بودجه" پێشنیازی دواخستی حهجی پهرلهمانتاران دهكات
عیراق 05:34 PM - 2024-06-02 -
چلەی ماتەمینی تێکۆشەری دێرین عەلی شامار بەڕێوەدەچێت
کوردستان 03:53 PM - 2024-06-02 -
سهرۆكوهزیرانی عیراق: یادی یهكێتی نوێكردنهوهی خهباته له دژی ستهم
کوردستان 03:38 PM - 2024-06-02 -
پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا
کوردستان 12:41 PM - 2024-06-02 -
كونسوڵخانهی ئێران پیرۆزبایی دامهزاندنی یهكێتی دهكات
کوردستان 12:37 PM - 2024-06-02 -
پەرلەمانتارێک: گومان هەیە گەنمی هاوردە تێکەڵ بەبەرهەمی جوتیاران بکرێت
کوردستان 11:43 AM - 2024-06-02 -
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پرسی بودجە کۆدەبێتەوە
کوردستان 11:07 AM - 2024-06-02 -
٧٦ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:34 AM - 2024-06-02