گەمارۆی دۆلار دەخرێتە سەر 20 بانکی عیراق و هەرێم
کوردستان 05:44 PM - 2024-02-08دراوی ئەمریکی
وەزارەتی گەنجینەی
ئەمریکا و بانکی ناوەندی عیراق بەردەوامن لە رێکارەکانیان بۆ رێگریکردن لە
سپیکردنەوەو بەقاچاخبردنی دۆلار، لەوچوارچێوەیەشدا
زیاتر لە 20 بانک بە دوو قۆناغ سزادران و هیچ بڕە دۆلارێکیشیان پێ‌نادرێت و بەشێک
لەو بانکانەش لقیان لەهەرێمی کوردستان هەیە و سزاکە دەیانگرێتەوە، ئەندامێکی
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت:" ئەو بانکانەی كه
سزادراون، ته‌نها بانكی كوردستان لقی سه‌ره‌كی له‌هه‌رێمی كوردستانه و ئەوانی دیكه
عیراقین و نوسینگه‌یان له هه‌رێمە".
بانکەکان رێکارە یاساییەکانیان بەزاندووە
د.نه‌رمین مه‌عروف
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند:" ئه‌و بانكانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
ئه‌مریكاوه سزادراون سه‌رپێچی رێكاره‌كانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكایان كردووه و به‌شێوه‌یه‌ك
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆلاردا كردووه كه له‌گه‌ڵ مه‌رج و رێنماییه‌كان یهكینهگرتووهتهوه".
"
له‌و بانكانه‌ش كه سزادراون، ته‌نها بانكی كوردستان لقی سه‌ره‌كی له‌هه‌رێمی
كوردستانه و بانكه‌كانی دیكه بانكی حوكمه‌تی عیراقن و نوسینگه‌یان له هه‌رێمی
كوردستان هه‌یه"، نه‌رمین مه‌عروف وایوت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه
به‌سه‌ر ئه‌و 21 بانكەدا، کە لە قۆناغی یەکەمدا 7 بانک و لەقۆناغی دووەمیشدا 14 بانک بوون، له‌چوارچێوه‌ی رێگریكردن بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و سپیكردنه‌وه‌ی
دۆلار.
سزاکان بانکەکانیان بێ متمانە کردووە
سزادانی چەند بانکێک لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە، کاریگەری لەسەر
متمانەی بانکەکان لای هاووڵاتیان دروستکردووە، هاوکات کاریگەری خراپیشیان لەسەر
ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
جه‌بار گۆران
ئابوریناس و وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند:" سزادانی ئه‌و بانكانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر
متمانه‌ی بانكه‌كان دروستده‌كات و واده‌كات وه‌ك رابردوو نه‌توانن له‌پرسی دۆلاردا
كاره‌كانیان رابپه‌رێنن".
"ئه‌گه‌ر
ئه‌و بانكانه‌ی سزادراون هه‌وڵی بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلاریان به قاچاخ دابێت، ئه‌وا
كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه و هۆكاربوون بۆ دانه‌به‌زینی
به‌های دۆلار"، جه‌بار گۆران وایوت.
له‌ماوه‌ی
رابردوودا گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بانكدا سه‌پاند كه یه‌كێك
له‌و بانكانه بانكی كوردستان بوو به‌هۆیه‌وه پێدانی دۆلاری به‌و بانكانه راگرت،
كه رۆژانه نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلاری پێده‌دان.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
ئه‌مریكا به‌رده‌وام هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه عیراق ده‌بێت هه‌میشه مه‌ترسی
سزاكان له‌به‌رچاو بگرێت و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانەی له‌دژی بڕیاره‌كانی
گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن وه‌ك مەترسییەک ده‌ستنیشانیان بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19