پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆدەبێتەوە
کوردستان 12:29 PM - 2024-01-25ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامبدات و یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەش هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە دەبێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "هەرچەندە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هەیە، بەڵام پێدەچێت ئەو پرسە یەكلایی نەبێتەوە".
پێدەچێت كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكە نوێیەكەی بێئەنجام بێت
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریداوە رۆژی شەممە 27-1-2024 دانیشتنی ئەنجومەن ئەنجامبدرێت و بەپێی بەرنامەی كار، دانیشتنەكە حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت، كە بڕگەی یەكەم تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام پێدەچێت لە دانیشتنەكەدا ئەو پرسە یەكلایی نەبێتەوە، چونكە تاوەكو ئێستا لایەنەكان بەگشتی و لایەنە سوننەكان بەتایبەتی لەسەر ئەو پرسە هیچ رێككەوتنێكیان نەكردووە".
لەبارەی ناردنی بڕی 618 ملیار دینارەكەش بۆ هەرێم ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێداوە بۆ هەرێم بنێدرێت، دەنێدرێت و ئەگەر ئەمڕۆ رێكارەكانی تەواو نەبێت، رۆژی یەك شەممە رێكارەكان تەواو دەبێت و پارەكە بۆ هەرێم دەنێردرێت".
لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان رێكنەكەوتن
بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكانەوە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئەنجام نەدرا و دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 14-1-2024 دوای ئەوەی كە گەڕی یەكەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەنێوان پێنج كاندید دا بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ كام لەكاندیدەكان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان كەوتە گەڕی دووەم و كێبڕكێكە لەنێوان شەعلان كەریمی و سالم عیساوی مایەوە.
لە گەڕی یەكەمی دەنگداندا، شەعلان كەریمی 152 دەنگ، سالم عیساوی 97 دەنگ، مەحمود مەشهەدانی 48 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 6 دەنگ، تەڵال زوبەیعی 1 دەنگ.
پاشان گەڕی دووەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكانەوە هەڵبژاردنەكە ئەنجامنەدرا و بۆ كاتێكی نادریار دواخرا، بەمەش سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عیراق هەڵنەبژێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19