دارایی عیراق داوای لیستی مووچەی مانگی یەك لەهەرێم دەكات
کوردستان 10:28 PM - 2024-01-17لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیناری عیراقی
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق كە وێنەیەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە و رێكەوتی 16-1-2024 ی لەسەرە، وەزارەتەكە داوا لە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت دەكات كە لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادە بكەن بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
هەربەگوێرەی نووسراوەكە: "وەزارەتی دارایی عیراق هاوشێوەی سەرجەم دامودەزگاكانی دیكەی دەوڵەت داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كردووە، لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەران مانگانە بۆ مانگی یەك (كانونی دووەم) و مانگەكانی دواتر بدەنە فەرمانگەی ژمێركاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاكان بەمەبەستی تەمویلكردنی مووچە تا ئەوكاتەی خشتەی نوێی بودجەی ساڵی 2024 لە هەردوو ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران پەسەند دەكرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 وەك مووچەی مانگی یەك-ی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
PUKMEDIA
نوێترین نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تایبەت بە مووچەی مانگانەی فەرمانبەران:
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19