رووفاتی زیاتر لە 170 ئەنفالکراو دەگەڕێنەوە خاکی هەرێم
کوردستان 10:22 AM - 2024-01-13رووفاتی 172 ئەنفالکراو دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ شەممە 13-1-2024،
رووفاتی زیاتر لە 170 ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ دەگاتەوە خاکی پیرۆزی کوردستان و لە مەراسیمێکی
شایستەدا بەخاک دەسپێردرێنەوە.
رەمەک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و ئامادەبووی مەراسیمی بەڕێکردنی رووفاتی ئەنفالکراوان لە
بەغداوە بۆ خاکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، لە مەراسیمێکی شایستەدا رووفاتی 172 ئەنفالکراوان لە
بەغدای پایتەختی عیراقەوە بەرەو خاکی پیرۆزی کوردستان بەڕێکران".
"ئەو رووفاتانەی کە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە خاکی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری رووفاتەکان دەگەڕێنەوە سنووری چەمچەماڵ و لە رۆژانی داهاتوودا لە مەراسیمێکدا کە شایستەی باڵای رووفاتەکان بێت بەخاک دەسپێردرێنەوە، وەک قائیمقامییەتی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال سوپاسی خانمی یەکەمی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە رۆڵی بەرچاوی بینی لە گەڕانەوەی رووفاتەکان". قائیمقامی چەمچەماڵ وای وت.
ئەو روفاتانە ناسنامەیان ناسراوەتەوەو پزیشکی دادی بەغدا رێکارە یاساییەکانی خۆی گرتوەتە بەر، بەڵام پشکنینی DNA بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوەکان کە ئەرکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی شەهیدانە نەکراوە.
بەپێی ئامارەکان لەدوای ئازادکردنی عیراقەوە 270 گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدراونەتەوە، لەکاتێکدا دەیان گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە ماون و هێشتا هەڵنەدراونەتەوە کە بەشی زۆریان دەکەونە سێگۆشەی نێوان پارێزگاکانی دیوانیە و سەماوە و نەجەف.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19