riklam

كاره‌كانی دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ستپێكرد‍

کوردستان 10:16 AM - 2024-01-12
دووەمین كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی PUKMEDIA

دووەمین كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12-1-2024 دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ ئامانج لێی رێكخستنه‌وه‌و داڕ‌شتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی میدیایی و ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی نوێی راگه‌یاندنه‌ ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كرده‌وه‌.‍

 ‍
بڕ‌یاره‌ هه‌ر ئه‌مڕ‌ۆ ئه‌و ٥ لیژنه‌یه‌ی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی راوبۆچوونه‌كان پێكهێنرابوون، راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیای كۆنفرانسه‌كه‌ بكه‌ن و پاشانیش له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتێكی گشتیدا راو بۆچوون و پێشنیاره‌كان ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتنمانیی كوردستان بكرێت و كۆتایی به‌ دووه‌مین كۆنفرانسی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بهێنرێت.‍
 ‍
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوای ١٤ ساڵ بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووهه‌مین كۆنفرانسی خۆی به‌ ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی ٣٥٠ ئه‌ندامی كۆنفرانس و زیاتر له‌ ٤٠ پسپۆڕ‌ و شاره‌زای راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ده‌ستپێكرد كه‌ ئامانج لێی رێكخستنه‌وه‌و داڕ‌شتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی میدیایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئاماده‌سازییه‌ بۆ قۆناغی نوێی راگه‌یاندن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket