هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی خاتوو حەلاوە سلێمان
کوردستان 12:06 PM - 2023-12-20پرسەنامە
دوێنێ سێ شەممە 19٠12٠2023 خوشکی خاتوو کافییە سلێمان کۆچی دوایی کرد و بەو بۆنە خەمناکەوە پەیامی هاوخەمییەکان ئاڕاستەی خاتوو کافییە کران کە ئەمە دەقەکانیەتی:
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە خاتوو كافیە سڵێمان دەكات
بەڕێز خاتوو كافیە سڵێمان
سكرتێری یەكێتیی ژنانی كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە سڵێمان) خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كافیە خان دەكات
خوشكی بەڕێزم كافیە خان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەلاو سلێمان) خوشكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی ...
خوشکی بەڕێزم خاتوو کافیە خان
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو حەلاوە سلێمان
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە سلێمان)ی خوشکی خاتوو کافیە سلێمان، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی....
خوشکی بەڕێزمان خاتوو کافییە سلێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان
بەخەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حەلاوە سلێمان خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەو کەس وکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوریتان پێبەخشێت و کۆچکردوو جێگەی بەهەشتی بەرین بێت .
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی....
پرسەخوازیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ کافیە خان و خانەوادەکەی
بەڕێز کافیە خان (ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی)، کاکە مەریوان، کاکە حەمە عەتا، ئەندامانی خانەوادەی حەلاوە خان.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حەلاوە خانی خوشکتانمان پێگەیشت، جێگەی نیگەرانی و ناخۆشییەکی زۆرمانە و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و ئەندامانی دامەزراوەکەمان دەگەیەنین بە ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندامانی خانەوادەکەتان خوا سەبوریتان بدات و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی حەلاوە خانیش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18