لەسەر مەزاری مام خوێندکارانی کەرکوک پشتیوانیان بۆ یەکێتی دووپاتکردەوە
کوردستان 05:01 PM - 2023-12-08مەزاری سەرۆک مام جەلال
خوێندکارانی کەرکوک سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان
کرد و بەڵێنی بەردەوامبوون لەسەر رێبازەکەی مام و پشتیوانیان بۆ هاوپەیمانی کەرکوک
هێز و ئیرادەمانە دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٨-١٢-٢٠٢٣، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری کەرکوک سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی
مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
یەکێتی سەنگەری کوردایەتی لە کەرکوک جێناهێڵێت
سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە پێشوازی خوێندکاراندا رایگەیاند: "بەخێرهاتنی ئەو ئازیزانە دەکەین کە
هاتوونەتە سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال، ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لە خەباتکرد و
پشتیوانیکردن لە لیست و کاندیدەکانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە".
"ئەمڕۆ پەیمانیان دووپاتکردەوە بۆ رێبازەکەی سەرۆک
مام جەلال و خوێندکاران و مامۆستایان لێرەن تا بڵێن کەرکوک شارێکی کوردستانییە و
وەک سەرۆک مام جەلال دەیوت "کەرکوک قودسی کوردستانە"، ئەمڕۆش خوێندکاران
لێرەن تا قودسیەتی کەرکوک دووپات بکەنەوە"، سەرکەوت زەکی وای وت.
وتیشی: "یەکێتی هەمیشە لە خزمەتی کەرکوکییەکاندایە،
یەکێتی ئەو هێزەیە کە لە رۆژە سەختەکاندا کەرکوکی جێنەهێشت و پێشمەرگە و سەرکردە و
ژن و پیاوە ئازاکانی لە سەنگەری خەباتدابوون و هەمیشەش وادەمینێتەوە، یەکێتی نە
کەرکوک چۆڵ دەکات نە سەنگەری کوردایەتی لە کەرکوک جێدەهێڵێت، بۆیە بەڵێنەکانی
سەرۆک مام جەلال و سەرۆک بافڵ بۆ کەرکوکییەکان دووپات دەکەینەوە بۆ ئایندەیەکی
باشتر".
گەنجانی کەرکوک پاڵپشتییان بۆ رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال دووپاتکردەوە
د. یوسف گۆران سەرپەرشتیاری بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکوک رایگەیاند: "بەمەبەستی دوپاتکردنەوەی دڵسۆزی بۆ رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ هەینی زیاتر لە ١٢٠٠ خوێندکاری کەرکوک سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان لە سلێمانی کردو بە خۆشحاڵییەوە وەک سەرپەرشتیاری بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکوک و بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرکەوت زەکی و تەحسین نامیق پێشوازیمان لێکردن، لەم سەردانەدا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکوک پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە ١٤٢ هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە دوپاتکردەوە".
وتیشی: "هەر لە سەردانەکەیان بۆ سەر مەزاری مام خوێندکاران و گەنجانی قودسی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی و دڵسۆزیان بۆ رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال دوپاتکردەوە. بەڵێنیان دا لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە دەنگەکانیان بۆ لیستی ١٤٢ کوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن وکۆتای بە دەسەڵاتی بەزۆر سەپێنراوی ئەم شارە بهێنن".
خوێندکارانی کەرکوک: لەسەر رێبازەکەی مام لانادەین
خوێندکارانی کەرکوکیش لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال-ەوە
رایانگەیاند: "وەک خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری کەرکوک هاتوین ئەوە
بە هەموو لایەک بڵێین کە ئێمەی کەرکوکی هەمووکات دڵسۆز بووین بۆ یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، ئەمڕۆش لە سەر مەزاری سەرۆک مام جەلالەوە بەڵێنی پێدەدەین کە هەرگیز
لەسەر رێبازەکەی لانەدەین".
"لیرەوە دڵنیایی دەدەین بە یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان سەرۆک بافڵ کە رۆژی ١٨-١٢، بە دڵ و بە گیان دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان
و دەنگ دەدەین بە هاوپەیمانیی کەرکوک هێز
وئیرادەمانە ژمارە ١٤٢، هەروەها دەسەڵاتی کەرکوک دەگۆڕین بۆ دەسەڵاتێکی کوردی"،
خوێندکارانی کەرکوک لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال وایان وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19