بەرنامەی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن كەرتی تەندروستی پێشدەخات
کوردستان 02:51 PM - 2023-11-17لۆگۆی هاوپەیمانێتییەکانی کەرکوک و نەینەوا و یەکێتی
كەرتی تەندروستی و پەرەپێدان و چارەسەركردن، یەكێكە لە خاڵە گرنگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە لیستی و هاوپەیمانێتییەكانی دا جێگەی كردۆتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و كەسانی پسپۆری بۆ كاندیدكردون، تاوەكو كەرتی تەندروستی پێشبخەن و بەجۆرێك كەمترین تێچوو بكەوێتەسەر شانی نەخۆش.
یەكێتی بە بەرنامە كەرتی تەندروستی لە دیالە دەبوژێنێتەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە دیالە، بەرنامەیەكی تۆكمەی بۆ بوژاندنەوەی كەرتی تەندروستی پارێزگاكە داڕشتووە و بەگوێرەی بەرنامەكەش چیتر پێویست ناكات نەخۆش بۆ چارەسەر سەردانی دەرەوەی دیالە بكات، جگە لە بایەخی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە و دروستكردنی بنكەی تەندروستی بۆ گوندە دوورە دەستەكان.
فاتمە فەرحان كاندیدی ژمارە 20 لە لیستی سەربەخۆی ژمارە ١٢٠ لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دانیشتووانی پارێزگای دیالە، لە بەرنامەی لیستەكەماندایە نەخۆشخانەی خانەقین نوێ بكەینەوە كە نەخۆشخانەیەكی زۆر كۆنە و ئامێرەكانی سۆنار، ئێم ئاڕ ئای (Magnetic Resonance Imaging) و سیتی سكان-ی بۆ دابینبكەین بۆ ئەوەی نەخۆشەكان بۆ چارەسەر روو لە دەرەوەی پارێزگاكە نەكەن".
"هاوكات دەمانەوێت دەرمانی پێویست بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دابینبكەین تاوەكو تووشبووان بۆ چارەسەر روو لە شارەكانی بەغدا و سلێمانی نەكەن، جگە لەوەی لە بەرنامەی لیستەكەماندایە بنكەی تەندروستی بۆ ئەو گوندە دوورە دەستانە بكەینەوە كە لە دەوروبەری خانەقینن و تا ئێستا خزمەتگوزاری تەندروستیان پێنەگەیشتووە" فاتمە فەرحان وادەڵێت.
هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا: خزمەتگوزاری تەندروستی دەگەیەنینە هەموو ناوچەكان
هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا لەخەمی تەندروستی هاووڵاتیانی پارێزگاكە دایە و كار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە تەواوی دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا دەكات.
مەزهەر عەلاوی كاندیدی ژمارە 7 لە هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بەژمارە 134 لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا گرنگی زۆر بە بواری تەندروستی دەدات و یەكێك لە كارە سەرەكییەكانمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نوێكردنەوە و خستنەوەگەڕی نەخۆشخانە گەورەكەی بەشی راستی شاری موسڵە، چونكە بە گەورەترین و گرنگترین نەخۆشخانە دادەنرێت لە پارێزگای نەینەوا كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە خاپور كرا".
"كار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە تەواوی دانیشتووانی نەینەوا دەكەین، چونكە لە پارێزگاكە ناوچەی زۆر هەن كە خزمەتگوزاری تەندروستیان تێدا نییە، هاوكات هەوڵی دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان دەدەین و چاودێری نرخی دەرمان و جۆرەكەشی دەكەین" مەزهەر عەلاوی وادەڵێت.
پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە كەركوك
سۆزان ئیبراهیم كاندیدی ژمارە 24 لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هاوپەیمانێتییەكەمان گرنگی زۆر بە كەرتی تەندروستی دەدات، لەو چوارچێوەیەشدا دەمانەوێت نەخۆشخانەیەكی نوێی 400 قەرەوێڵەیی لە ناوچە كوردنشینەكانی كەركوك دروستبكەین بۆ ئەوەی تەواوی هاووڵاتیانی ناوچەكە لێی سوودمەندبن، هاوكات هەوڵیش دەدەین نەخۆشخانە پەڕاوێزخراوەكان نوێبكەینەوە و دەرمان و كەرەستەی پزیشكیان بۆ دابینبكەین".
"هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە تەنها لە خەمی دانیشتووانی پارێزگای كەركوك دا نییە، بەڵكو دەیەوێت لەڕووی تەندروستییەوە خزمەتی ئاژەڵانیش بكات، لەكاتێكدا نزیكەی 400 جۆر نەخۆشی هاوبەش هەیە كە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، وەك پزیشكێكی ڤێتێرنەریش پێموایە گەر بتوانین نەخۆشی ئاژەڵان كۆنترۆڵ بكەین ئەوا دەتوانین تەندروستی هاووڵاتیانیش بپارێزین، چونكە تەندروستی ئاژەڵان پەیوەستە بە تەندروستی دانیشتووانەوە" سۆزان ئیبراهیم وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەرجەم قۆناغەكاندا لەخەمی هاووڵاتییانی ناوچە جێناكۆكەكاندا بووە و لە ئێستاشدا خزمەتگوزاری تەندروستی لەو ناوچانە بووەتە خەمی گەورەی، بۆیە دەیەوێت لە رێگای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقەوە زۆرترین كاندیدی خۆی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاكان و لەوێشەوە لەرێگەی كەسانی پسپۆڕەوە كەرتی تەندروستی ئەو ناوچانە ببوژێنێتەوە و خزمەتگوزاری تەندروستی بگەیەنێتە دانیشتووانی ئەو ناوچانە و گوندە دوورە دەستەكانیش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19