ئاوه‌دانی و خزمه‌ت ده‌بنه‌وه به بنه‌مای كاری یه‌كێتی
کوردستان 04:41 PM - 2023-11-12لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیست
و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق،
له هه‌وڵی باشتركردنی خزمهتگوزارییهكاندایه له ناوچه جێناكۆكه‌كان و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵده‌دات زۆرترین كاندیدی بنێرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بۆ ئه‌وه‌ی
له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه خزمه‌تی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بكات.
له
كارنامه‌ی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووه، له‌گه‌ڵ
دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هه‌وڵده‌دات هانی وه‌به‌رهێنه‌ران
بدات تا پڕۆژه‌ی ستراتیژی وه‌ك شوێنی نیشته‌جێبوون و دروستكردنی پارك و بواره‌كانی
دیكه له شاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌رێیه‌وه خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن.
یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه خزمه‌تی كه‌ركوك ده‌كات
ئه‌رده‌ڵان
ئیسماعیل كاندیدی ژماره ٩ له هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه به ژماره
١٤٢ له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "له‌پاش لێكه‌وته‌كانی
ریفراندۆمه‌وه كه‌ركوك به بارودۆخێكی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری
كردووه‌ته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان، جگه له‌وه‌ی به‌ڕوونی جیاوازی
له‌نێوان گه‌ڕه‌كه كورد نشین و عه‌ره‌ب نشینه‌كاندا ده‌بیندرێت".
"ئه‌گه‌ر زۆرترین كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بچێته
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاووڵاتیانی شاره‌كه ده‌ده‌ین" ئه‌رده‌ڵان ئیسماعیل
واده‌ڵێت.
هاوپه‌یمانی یه‌كێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا كار بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات
هاوپه‌یمانیی یه‌كێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا له‌خه‌می هاووڵاتییاندایه و كار بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی دانیشتوانی پارێزگاكه ده‌كات.
محه‌مه‌د
جاسم كاندیدی ژماره ٢٠ له هاوپه‌یمانی یه‌كێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا ژماره ١٣٤ له
لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان
خۆی به خاوه‌نی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه كار بۆ پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاری به دانیشتووانی پارێزگاكه ده‌كات".
"نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا وایكردوه، چاودێری
و به‌دواداچوون بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكه نه‌بێت و ئه‌و هاوكارییه زۆره‌ی
له‌لایه‌ن وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له دوای شه‌ڕی داعشه‌وه
بۆ پارێزگاكه هاتووه، ده‌كرا باشتر سوودیان لێوهربگیرایهو پارێزگاكه‌ی پێ ئاوه‌دان
بكرایه‌ته‌وه"، محه‌مه‌د جاسم واده‌ڵێت.
یه‌كێتی خزمه‌تی دیاله ده‌كات
لیستی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامانجی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه له‌ناوچه‌كانی
پارێزگای دیاله، چونكه له‌ئێستادا كێشه‌ی كه‌می خزمه‌تگوزاری بوونی هه‌یه و یه‌كێتیش
ده‌یه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
ته‌ها
ئیبراهیم كاندیدی ژماره ٩ له لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پارێزگای دیاله
ژماره ١٢٠ له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA رایگه‌یاند: "كار بۆ
خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله ده‌كه‌ین به‌بێ جیاوازی و
ئامانجمان دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌یه بۆ هاووڵاتیان".
"كێشه‌ی كه‌می خزمه‌تگوزاری و بێ متمانه‌یی له نێوان هاووڵاتیان
و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی پارێزگای دیاله هه‌یه و ئه‌گه‌ر زۆرترین كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان بچێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به كردار هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و
متمانه‌یه ده‌ده‌ین"، ته‌ها ئیبراهیم واده‌ڵێت.
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا له‌خه‌می هاووڵاتییانی ناوچه جێناكۆكه‌كاندا
بووه، له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت له رێگای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقه‌وه
زۆرترین كاندیدی خۆی بنێرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و له‌وێشه‌وه له خزمه‌تكردنی
دانیشتوانی ناوچه جێناكۆكه‌كاندا بێت، له ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی
یه‌كێتیشدا جارێكی دیكه به‌ڵێنی خزمه‌تكردن به هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه بێ جیاوازی
دووپاتكراوه‌ته‌وه، چونكه یه‌كێتی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان دروستبووه و له‌سه‌ر
ئه‌و رێبازه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19