یەكێتی داكۆكی لە شەراكەتی راستەقینە لە حوكمڕانی دا دەكات
کوردستان 11:39 AM - 2023-10-17لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپێناو دابینكردنی ژیانێكی شایستە و باشتركردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان، هەوڵی داوە لەگەڵ لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان رێككەوتن بكات و هەنگاو بۆ شەراكەتی راستەقینە بنێت، بەكرداریش ئەمەی سەلماندووە و هەمیشە جەختی لەیەكڕیزی لایەنەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیری بەرێككەوتن كردووەتەوە، كەسەرجەم لایەنە سیاسییەكانی تێدا بەشدار بن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەكۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنە كوردستانی و عیراقییەكاندا جەختی لەوەكردووەتەوە:" شەراكەتی راستەقینە و دیدگای هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان، هەنگاوەكان بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و خۆشگوزەرانتر خێراتر دەكات".
یەكێتی شەراكەتی راستەقینەی دەوێت
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA راگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە كار بۆ بەدیهێنانی شەراكەتی راستەقینە لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكاندا دەكات و لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقیشدا یەكێتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان كاری كردووەو هاوسەنگی پاراستووە، جەختی لەپێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر بەرێككەوتن كردووە كەسەرجەم لایەنە سیاسییەكانی تێدا كۆببێتەوە".
"مۆدێلی حزبێكی دەسەڵاتدار لە هەرێمی كوردستان و عیراقیش بەسەرچووەو دەبێت بزانین كەهیچ حزبێك بەتەنها ناتوانێت حوكمڕانی بكات، لەسەر هەموو لایەكمانە بە هاوبەشی حكومەتێكی دیموكراتی پێكبهێنین بۆ روبەروبونەوەی سەرجەم كێشەكان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هەمیشە لەپێناو هاووڵاتیان و باشتركردنی دۆخی ژیانیان بەرەو شەراكەتی راستەقینە هەنگاو دەنێت"، ئاراس محەمەد ئاغا وای وت.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت: "لە هەركات و بارودۆخێكدا لایەنە سیاسییەكان یەكریز و یەكگرتووبووبن، دەستكەوتی گەورە بۆ گەلەكەمان بەدەستهاتوەو توانیومانە روبەرووی ئاڵەنگارییەكان ببینەوە، بەپێچەوانەشەوە هەر كات یەك دەنگ نەبوبین كارەسات روویداوە، بۆیە هەمیشە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان جەخت لەیەكڕیزی دەكاتەوە".
یەكێتی بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ هاوبەشی لەبڕیاردان دادەمەزرێنێت
لە نوێترین لێدوانیدا لەدیداری مێری سەرۆك بافڵ رایگەیاند:" یەكێتی دەیەوێت لەدوای كۆنگرە پەڕەیەكی نوێ لەگەڵ لایەنەكاندا هەڵبداتەوەو بۆ ئەمەش دەستپێشخەری بۆ یەكڕیزی رادەگەیەنێت"، وتیشی:"باشترە وەك حزبە كوردستانییەكان پێكەوە لەبەغدا بین و بەرگری لە مافی گەلەكەمان بكەین، چونكە ئەگەر پێكەوە بین دەتوانین حكومەتی هەرێم بەهێزتر بكەین".
رابیحە حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بەڕێوەچونی پێنجەمین كۆنگرەی بەسەركەوتویی، كار دەكات بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان، ئەمەش خۆی لەسەردانكردنی لایەنەكاندا دەبینێتەوە بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش، جەخت لەوەش دەكرێتەوە كە قۆرخكردنی دەسەڵات لەلایەن لایەنێكی سیاسییەوە سود بە گەلی كورد ناگەیەنێت".
"پەیامی سەرۆك بافڵ لە دیداری مێری، ئەوەی پێ راگەیاندین كەدەمانەوێت شەراكەتی راستەقینە لە هەرێم و عیراقیش بەدەستبهێنین، تەئكیدی لەوەشكردەوە بڕیاردانی یەك حزبی و تاك لایەنی كاریگەری خراپی لەسەر گوزەران و مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم كردووە، باری دارایی بەرەو خراپتر برد"، رابیحە حەمەد وای وت.
ئەوەشی وت: "یەكێتی بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ هاوبەشی راستەقینە لە بڕیاردان دادەنێت و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال و بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ كار بۆ بەشداریپێكردنی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكات لەپێناو بەدیهێنانی مافە دەستورییەكانی هاووڵاتیان".
ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك چۆن لەرابردوودا بەسەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلال تەئكیدی لە یەكڕیزی لایەنەكان كردووەتەوە، لە ئێستاشدا سەرۆك بافڵ لەسەرهەمان رێباز بەردەوامە و لەدوای ئەنجامدانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیش بەسەركەوتویی، لەرێگەی سەردانیكردنی لایەنەكانەوە كاردەكات بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19