رەفعەت عەبدوڵڵا: لایەنێك نایەوێت هەڵبژاردن لە كەركوك ئەنجامبدرێت
کوردستان 08:33 PM - 2023-09-20رەفعەت عەبدوڵڵا و كلاودیۆ كۆردۆن
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و ناوچەیی، پەیوەندیەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، ڕۆژی 20 ی 9ی 2023 رەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەئامادەبوونی سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لە بارەگای مەكتەبی رێكخستن پێشوازیان لە كلاودیۆ كۆردۆن جێگری جینین بلاسخارت نێردەی یۆنامی لە عیراق و وەفدێكی هاوڕێی كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا جێگری نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عیراق، ئامانجی سەردانەكەی رونكردەوە وتی: "دەمانەوێت لە نزیكەوە رای لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بزانین دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانی عیراق و پەرلەمانی كوردستان"، هەروەك گفتوگۆ دەكەن دەربارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادی.
رەفعەت عەبدوڵڵا بە وەفدی میوانی راگەیاند: "كە لە كەركوك هەندێك لایەن ئەجێندای دەرەكی و نەخوازراو بەرامبەر بە شارەكە جێبەجێدەكەن، ئامانجیانە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، چونكە لە بردنەوەی كورد دەترسن، ئەو پشێویەی سەرەتای ئەم مانگەش لەشارەكە دروستیان كرد هەر بۆ ئەو مەبەستە بوو".
بڕیاردەری دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە تەئكیدی كردەوە: "كە یەكێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی پڕۆسەكەیە و بۆ ئەم مەبەستە تەواوی ئامادەكارییەكانی كردووە، بەڵام لە دادگای ئیتحادی سكاڵامان لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆماركردەوە كەهەندێك بڕگەی لە بەرژەوەندی تەنها یەك لایەندایە بەتایبەتی لە كورسی كۆتایی پێكهاتەكاندا كە دەبنە كورسی لایەنێكی سیاسی و گوزارشت لە پێكهاتەی ئاینی و نەتەوەیی ناكەن، هەر دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەفعەت عەبدوڵڵا وتی: "كێشەیەكی تر پاكنەكردنەوەی لیستی دەنگدەرانە كە لەگەڵ لیستی دەنگدانی عیراق نزیكەی 350000 ناو جیاوازی هەیە، هەرلەسەر ئەم پرسە یەكێتی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی كێشانە تاكو هەڵبژاردن دوانەخرێت، چونكە هەڵبژاردن لەو كاتەدا نەكرێت هێندەی تر دەزگاو دامەزراوەكانی بەڕێوەبردنی هەرێم لاواز دەبن و دەكەوینە بۆشایی یاساییەوە".
لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا، رەفعەت عەبدوڵڵا وتی: "پێكهێنانی ئەم كابینەیەی حكومەتی فیدراڵی عیراق بە پێی رێككەوتنی لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بوو ، بەڵام بەداخەوە زۆر جار هەر لایەنەو بە ئەجێندای خۆی بڕگەكانی رێككەوتننامەكە جێبەجێ دەكەن، هەروەها هەڵە سیاسییەكانی هەرێمیش هۆكارێك بوون بۆ دروست بوونی ساردی لە پەیوەندیەكاندا، بەڵام پێشتر و ئێستاش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە پەنای بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ بردووە بۆ چارەسەری كێشەكان، پاشەكشە كردن لە حكومەتی فیدراڵی و دابڕانی بە قوڵكردنەوەی زیاتری قەیرانەكان زانیوە، بۆیە هەمیشە لە هەوڵی نزیك بوونەوە بەردەوام بووین حزورمان لە وەفدی هەفتەی پێشووی حكومەتی هەرێمدا بۆ بەغدا ئەو راستییەی سەلماند" .
لە بارەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتییەوە كە ئەو پرسەش لای نوێنەری یۆنامی لە عیراق جێگەی بایەخ بوو بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئاماژەیدا بەوەی: "كە دەمانەوێت لەم كۆنگرەیەدا كارەكانی حزب لەناو یەكێتیدا باشتر و چاكتر رێكبخەینەوە وستراتیژی تازە دادەڕێژینەوە بۆ پێداچونەوەی سیاسەتی حزب".
هەر سەبارەت بە پرسی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن بە وەفدی میوانی راگەیاند: "كە لەم كۆنگرەیەدا دەمانەوێت لە رووی چۆنایەتییەوە جیاوازییەك پێشكەش بكەین و ئامانجی دوور و نزیكمان بۆ ستراتیژی حزب داناوە و هەروەها پێكهاتەی حزبیش لە سەركردایەتییەوە بۆ ئۆرگان رێك دەخەینەوە ، هەروەها گرنگیدان بە رۆڵی ژن و گەنج و داڕشتنەوەی بەرنامەی حزب لە حوكمڕانیدا ئەولەوییەتی پێدەدرێت" .
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا كلاودیۆ كۆردۆن جێگری نێردەی یۆنامی لە عیراق سوپاس گوزاریی خۆی بۆ ئەو زانیاری و روونكردنەوانە دەربڕی و هیوای خواست هەركێشەیەكی ناوخۆیی و هەرێمی هەیە بە گفتوگۆی دبلۆماسیانە چارەسەر بكرێت و وتیشی: "لە ئێستاوە پیرۆزبایی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەتان لێدەكەم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19