خالید شوانی: بۆ پشكی هەرێم هەوڵی كۆدەنگیمان داوە
کوردستان 12:17 PM - 2023-09-17خالید شوانی وەزیری دادی عیراق
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ پرسی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی ئەو بڕە پارەیە دەدات كە مانگانە وەك پشكی خۆی بۆ هەرێم دەنێردرێت، وەزیری دادیش دەڵێت: "داوامان كردووە ئەو 500 ملیار دینارەی بڕیاری لێدرابوو مانگانە بۆ هەرێم بنێردرێت، بكرێت بە 800 ملیار دینار، بۆ ئەمەش هەوڵمان داوە كۆدەنگی لە ئەنجومەنی وەزیران بەدەستبهێنین".
خالید شوانی: گەشبینین ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی گشتی بڕیار بدات
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ كوردسات نیوز، زانیاری لەسەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و بڕیاردان لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: "لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم دەخەینە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوان دەكرێت بەغدا 2 ترلیۆن و 400 ملیار دینار وەك پشكی سێ مانگ بۆ هەرێمی بنێرێت كە بۆ مووچە داوا كراوە".
" گەشبینین ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دڵخۆشكەر لەبارەی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەربكات، چونكە چەند رۆژێكە لەگەڵ سەرجەم وەزیر و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا كۆدەنگی لەسەر داواكاری رەهای فەرمانبەرانی هەرێم دروستبێت و لێكتێگەیشتن بۆ بابەتەكە هەیە، بۆیە پێمانوایە بڕیارەكە لە بەرژەوەندی هەموواندا دەبێت" خالید شوانی وادەڵێت.
راشیدەگەیەنێت: "پێشتر بۆ هەر سێ مانگێك دەنگ لەسەر 500 ملیار دیناری مانگانە درابوو كە بۆ هەرێم بنێردرێت، بەڵام بە پێویستی دەزانین ئەو بڕە بۆ لایەنی كەم 800 ملیار دینار زیاد بكەین، بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات و پێداویستییەكانی كاروباری فەرمانگەكان و دامودەزگاكانی حكومەت بەڕێوەبەرێت".
لەكۆبوونەوەكەدا داخوازی وەفدی هەرێم یەكلا دەبێتەوە
هەرێم داوای 4 ترلیۆن و 800 ملیار دیناری وەك پشكی هەرێم بۆ 6 مانگی كۆتایی ئەمساڵ لە عیراق دەكات و تەئكید لەوەش دەكاتەوە ئەگەر حكومەتی عیراق ئەو بڕە پارەیە بنێرێت، هەوڵدەدرێت مووچەی مانگەكانی 7و 8و 9 ی پێ دابەشبكرێت.
هەر لەو بارەیەوە پێشتر د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "وەفدی هەرێم داوای 4 ترلیۆن و 800 ملیار دیناری وەك پشكی هەرێم بۆ 6 مانگی كۆتایی ئەمساڵ لە عیراق كردووە، كە لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داخوازی وەفدی هەرێم یەكلا دەبێتەوە".
"وەفدی هەرێم لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكە و لایەنە عیراقییەكان داوایانكردووە كە پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی (7-8-9-10-11-12) ی ئەمساڵ كە مانگانە 800 ملیار دینارە و تێكڕا دەكاتە 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بنێردرێت"، د.نەرمین مەعروف وایوت.
راشیگەیاند: "وەفدی هەرێم و نوێنەری لایەنەكان لەبەغدا تەئكیدیان لەوەكردووەتەوە، ئەگەر حكومەتی عیراق ئەو بڕە پارەیەیان بۆ بنێرێت، تەرخاندەكرێت بۆ مووچە و هەوڵدەدرێت مووچەی مانگەكانی 7و 8و 9 ی پێ دابەشبكرێت و بۆ مانگەكانی داهاتووش هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشبكات".
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17-9-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و گفتوگۆی چەند پرسێك و ئەو پێشنیارانە بكات كە وەفدی حكومەتی هەرێم لەبارەی ناردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، پێشكەشی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و لایەنە سیاسییەكانیان كردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19