سەرۆکی یەکێتی تەئکید لە ئارامی ناوچەکە دەکاتەوە
کوردستان 12:21 PM - 2023-09-16سەرۆک بافڵ
هەوڵەکانی بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و
سەقامگیری ناوچەکە بەردەوامە و لە سەردانەکەشیدا بۆ تاران و پاشانیش لە
کۆبوونەوەکانی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریکا و سوریا و ئێران لە عیراق، تەئکیدی لە
هەڵوێستی یەکێتی بۆ سەقامگیری زیاتری ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و
بەغدا کردووەتەوە.
پەیوەندیی نێوان یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێکرایەوە
سەرۆکی یەکێتی رۆژی 10-9-2023 گەیشە تاران و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا کە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بوو، تێیدا پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و بەتایبەت یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێکرایەوە و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی کەلتووری گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لە هەمان سەرداندا سەرۆکی یەکێتی لە تاران، رۆژی 11-9-2023، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا
و جەخت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی دۆستانە و فراوانکردنی
هاریکارییەکانی نێوان هەرێم، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە بەشێوەیەک کە
لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.
جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە
لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، سەرۆکی یەکێتی رۆژی 12-9-2023 لە سلێمانی پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق کرد و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان.
كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغدا رۆژی 13-9-2023، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەتام جەدعان ئەلدندح باڵیۆزی سوریا لە عیراق ئەنجامدا و گەشەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەكێتی، هەرێمی كوردستان و سوریا جەختیلێكرایەوە، دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەكە و بەردەوامیی هەوڵەكان بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
لە هەمان رۆژدا سەرۆکی یەکێتی لە ماڵی مام لە بەغدا چاویکەوت بە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كرد و لەدیدارەكەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەكان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت و سەقامگیریی ناوچەكە پارێزراوبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19