سیاسهتی حهكیمانهی یهكێتی ئاگری دووبهرهكی كهركوك دهكوژێنێتهوه
کوردستان 01:47 PM - 2023-09-05شاری کەرکوک لەکاتی پشێوییەکاندا
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ههر
لهسهرهتای دروستبوونی گرژی ئاڵۆزییهكان لهشاری كهركوك، ههوڵهكانی خۆی خستهگهڕ
بۆ ئاسایكردنهوهی بارودۆخهكه، لەوچوارچێوەیەشدا لەسەر داوای یەکێتی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە خۆپشاندانەكەی چەند رۆژی
رابردووی كەركوك-دا شەهیدكران، مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت و سەرجەم
ئیمتیازاتی شەهیدانیان پێ ببەخشریت.
لایەنێک لەدەرەوەی کەرکوک بۆ خۆپیشاندان خەڵک هاوردە دەکات
حەسیبە عەبدوڵڵا
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکەرکوک بە PUKMEDIA ی
راگەیاند:"سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەوڵەکانی لەگەڵ بەغدا، پیلانی دوژمنانی کوردی لەگۆڕنا و مەرامی هەندێک لایەنی بۆ تێکدانی ئارامی کەرکوک هەڵوەشاندەوە".
"هەر بە هەوڵی یەکێتیی ئەو گەنجانەی لە رووداوە
نەخوازراوەکەی کەرکوکدا شەهیدبوون، لەلیستی تۆماری شەهیدانی عیراقدا تۆمارکران و بڕیاریشە
سەرجەم ئیمتیازاتی شەهیدانیان پێ ببەخشرێت، ئەمە جگە لەوەی ئەو گەنجانەی
دەستگیرکرابوون ئازادکران"، حەسیبە عەبدوڵڵا وایوت.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی لەکەرکوک وتیشی: "بەڵگەمان هەیە لایەنێکی سیاسی کوردی هەوڵی ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئارامی شارەکە دەدات، بۆ ئەمەش لەدەرەوەی شارەکە خەڵک هاوردەی خۆپیشاندانەکە دەکات و گڕی ناکۆکییەکان تیژ دەکات، بەڵام تێکدانی ئارامی شارەکە لای یەکێتی هێڵی سوورە و بەگژ هەر لایەنێکدا دەچێتەوە، کە بیەوێت مەرامی گڵاوی خۆی لەشارەکەدا جێبەجی بکات".
یەکێتی بەرگریکارێکی سەرسەختی کەرکوکییەکانە
تەنها یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەرگریکارێکی سەرسەختی کەرکوکییەکانە، هەر ئەمەشە وایکردووە کە
کەرکوکییەکان ئەو هەڵوێستەی یەکێتییان لەبەرچاوبێت و بەوەفا بن بۆ یەکێتی.
گەیلان قادر ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرکردایەتی یەکێتی و ئێمەش وەک نوێنەرانی کەرکوک
هەموو کات هەوڵی ئارامی و پێکەوە ژیانمان لە کەرکوک داوە، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ
سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوینەوەو بەڵێنی پێداین، لەدەستەبەرکردنەوەی ئارامی شارەکە
هاوکارمان بێت".
"هەر
لە رابردووەوە هەتا شەڕی داعش و دواجاریش تا دوای ریفراندۆم، یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بەرگریکارێکی سەرسەختی کەرکوکییەکان بووەو زۆرترین خوێن، یەکێتی بە شارەکەی بەخشیوە،
هەر ئەمەشە وایکردووە کە کەرکوکییەکان ئەو هەڵوێستەی یەکێتییان لەبەرچاوبێت و بەوەفا
بن بۆ یەکێتی، چونکە دەزانن تەنها یەکێتی داکۆکیکاری راستەقینەیانە"، گەیلان
قادر وای وت.
سەرۆکی یەکێتی لەنەهامەتییەکاندا لەگەڵ کەرکوکییەکانە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای دروستبوونی گرژییەکان لەشاری کەرکوک هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە خستەگەڕ، لەوچوارچێوەیەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی تیمێکی پارێزەرانی بۆ داکۆکیکردن لە مافی قوربانییانی رووداوەکە ناردە شارەکە، لەکاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاشکرا هەوڵی ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکەی دەدا.
سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی هەر لەسەرەتای دروستبونی گرژییەکانی کەرکوکەوە لەسەر هێڵ بون و هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکەیان داوە، هەرچەندە لایەنێکی کوردستانی گڕی ناکۆکییەکانی خۆشدەکرد، بەڵام پلانەکەیان بۆ نەچووە سەر".
"ناردنی تیمێکی پارێزەرانی یەکێتی بۆ داکۆکیکردن لە مافی قوربانییانی روداوەکەی کەرکوک، ئەو راستییە نیشان دەدات کە سەرۆکی یەکێتی پشت و پەنای کەرکوکییەکانە و وەک رابردوو لەنەهامەتییەکاندا لەگەڵیان دەبێت، هەر ئەمەشە وای کردووە یەکێتی و کەرکوک وەک دوانەیەکی لێک دانەبڕاو لێی بڕوانرێت"، سەباح حەبیب وای وت.
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئهگهر له رابردوودا بههێز و چهك مافی كهركوكییهكانی سهندبێت، ئێستا بهدیالۆگ و دانوستان، پارێزگاری لهدهستهكهوتهكان دهكات و پێیوایه كوردایهتی لهم رۆژهدا خزمهتكردنی خهڵكه، لهو چوارچێوهیهشدا له قۆناغه جیاوازهكاندا خهباتی كردووهو ههمووكات له سهنگهری پێشهوهی بهرگری بووه بۆ داكۆكیكردن له مافهكانی هاووڵاتیان و پێشكهشكردنی باشترین خزمهت و دهستهبهری ئارامی بۆ ناوچه جێناكۆكهكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19