کۆڕەک تیلیکۆم دۆسیەیەکی دیکەی دۆڕاند
کوردستان 04:44 PM - 2023-04-30لۆگۆی کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق
كۆمپانیای
كۆڕەك تیلیكۆم كە بەشێكی زۆری پشكەكانی لەلایەن سیروان سابر بارزانییەوە خاوەندارێتی
دەكرێت، لە ماوەی دوو مانگدا دوو داوای یاسایی دۆڕاندو بەپێی ئەو داوایانەش دەبێت
نزیكەی 2 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بداتە كۆمپانیایەكی كوەیتیو
حكومەتی عیراق.
کۆڕەک تیلیکۆم دەبێت 800 ملیۆن دۆلار بداتە گەنجینەی دەوڵەتی عیراق
كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، بردنەوەی بڕیارێكی
دادوەری لە بەرژەوەندی خۆی راگەیاند، كە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ناچار دەكات نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار بدات بە گەنجینەی دەوڵەت.
عەلی
موئەیەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی راگەیاندن
و پەیوەندییەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: "بڕیارێكی
دادوەرییان لە بەرژەوەندی كۆمسیۆنەكە بەدەستهێناوە، كە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم
پابەند دەكات 800 ملیۆن دۆلار بداتە گەنجینەی دەوڵەتی عیراق".
لە
راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "بە چاودێریی ورد و چڕی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی
عیراق، دەستەكەیان توانی دۆسیەیەكی یاسایی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم یەكلابكاتەوە
و پابەندی بكات بە پێدانی نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی عیراق، وەك
پارەی مۆڵەت و فریكوێنسی بەكارهێنراو لەلایەن كۆمپانیاكە و باجەكانی دیكە كە ساڵانێكە
نەیداوە".
سەرۆكی
كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق هۆشداریشیدا: "ئەگەر بڕیارە دادوەرییەكان
جێبەجێ نەكرێن یاخود كۆمپانیاكە ئەو پێبژاردنە داراییە نەدات بە گەنجینەی دەوڵەت،
ئەوا پەنا دەبەنەبەر رێوشوێنی یاسایی تر".
کۆمپانیای کۆڕەک نزیکەی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار سزا دراوە
ئەمەش
لەكاتێكدایە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا داوایەكی تری لە
دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دۆڕاندو دادگا بڕیاریدا كە دەبێت بەبڕی یەك ملیارو
650 ملیۆن دۆلار قەرەبووی كۆمپانیای ئەجیلیتی كوەیتی بكاتەوە.
پێشتریش
كۆمپانیای ئینتەرناشناڵ هۆڵدینگ و (تیلیكۆم عیراق) كە سەر بە كۆمپانیای (ئەجیلیتی
كوەیت)ـییە، لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، بەتۆمەتی بەرتیلدانو فێڵكردن لەبەرپرسانی
دەستەی پەیوەندییەكانی عیراق بۆ دەركردنی بڕیاری هەڵەو دەستبەسەراگرتنی پشكی هەردوو
كۆمپانیاكە لەبەرژەوەندی كۆڕەك تیلیكۆم، داوایەكی یاسایی لەسەر كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم
و سیروان بارزانی وەك پشكداری سەرەكی كۆمپانیاكە
تۆماركرد، دواجار لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا بڕیاری دادگا بڵاوكرایەوە، كە كۆمپانیای
كۆڕەك تیلیكۆمی پابەندكردووە بەبڕی ملیارێك و 650 ملیۆن دۆلار وەكو قەرەبوو بداتەوە
بەهەردوو كۆمپانیاكە، بەوپێیەش كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە دوو دۆسیەی یاساییدا،
نزیكەی 2 ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری بە هاوبەشە كوەیتییەكانی و حكومەتی عیراق دۆڕاندوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19