بەهزاد، کوڕێکی هێمن لەنێوان بێژەری و دۆبلێریدا
چاوپێکەوتن 01:47 PM - 2021-12-01
کوڕێکی هێمن، لەگەڵ ئەوەی هەواڵی سیاسی دەخوێنێتەوە، بەڵام هەمیشە نیانییەک لە خوێندنەوەیدایە کە پێت خۆشە گوێی لێبگریت، لەگەڵ کاری پێشکەشکاری و خوێندنەوەی هەواڵ لە دەزگای میدیای کوردسات، لە زۆرێک لە دراما دۆبلاژکراوەکانی ئەو کەناڵەدا یەکێکە لە بەشداربووەکان، وەک خۆی دەڵێت خۆشەویستییەکی زۆری هەیە بۆ ئەو کارە.
بەهزاد محەمەد رەفیق، لەدایك بووی( 1984 )لە شاری سلێمانی دەرچوی پەیمانگای( تەكنیكی سلێمانییە هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی سێ منداڵە، لەساڵی 2006 پەیوەندی كردووە بە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانەوە، ساڵی 2007 وەك بێژەر دەست بەكار بووە، پاشان لە دەزگای میدیایی كوردسات دەستبەکاربوەو هەتا ئێستاش بەردەوامە لەو كەناڵە.
بەهزاد وتی ئارەزوی كاری هونەریم هەیە هەڵبەتە هونەری دۆبلاژ، سەرەتای كاری دۆبلاژم ئەگەڕێتەوە بۆساڵی 2011، لەبەر خۆشەویستیم بۆ ئەو كارە بەشداری چەندین درامای دیارو بەناوبانگم كردووە ناوی هەمویانم لەیاد نییە، بەڵام زامی دابڕان، جومونگ، ئەزەل، پێنج و نیو، بیست بیست، هەندێکن لەو کارانە، تا ئێستا كارەكانی درامای بیست بیست كۆتای نەهاتووە و بەعیشقەوە كاری تێدا ئەكەم.
*ڕاستە وەك بێژەری هەواڵ ناسراوم بەڵام بۆمن شانازییە كە وەك دۆبلێرێكی شارەزا ناوم ڕۆیشتووە بەڵام هەردوكیان خۆشەویستن بۆمن.
*سەبارەت بەوەی كام كەسایەتی لەوانەی دۆبیان ئەكەیت نزیكن لە خۆتەوە من ئەڵێم هەموو ئەو كەسایەتیانەی كە بەرجەستەی دەنگیانم كردووە جێگەی بایەخن، یاخود نزیكن لە خۆمەوە، من دەڵێم هەموو ئەو كەسایەتیانەی بەرجەستەی دەنگیانم كردووە خۆشەویستن لام لەبەرئەوەی دۆبلێر ئەوكارەی دەیكات كەسایەتی ئەرێنی بێت یاخود نەرێنی دەبێت خۆی بخاتە ئاستی نواندنی بۆ ئەوەی بەتەواوی بەرجەستەی بكات و بینەر چێژی لێوەربگرێت بۆمن جیاوازییان نەبووە لە خۆشەویستیم بۆكارەكە لە هەموو كارێكدا بەم بەو كاراكتەرە بەڵام لە ڕاستیدا هیچیان بەتەواوی نزیكنین لە كەسایەتی منەوە.
*سەبارەت بەوەی هەندێك جار ڕۆڵی عاشق و هەندێك جار بازرگانێكی شەڕنگێزم گێڕاوە
من حەزناكەم هیچیان بم پێم خۆشە بازرگانێكی عاشق بم یاخود كەسایەتی ئێستام زۆر لێی ڕازیم كە كەسێكی كۆمەڵایەتی قەرەباڵغم، كەم تا زۆر خۆشەویستم لای هاوڕێیاتم.
هەتا خوای گەورە تەمەن بات پێم خۆشە لەهەردوو بواری ڕاگەیاندن و هونەری دۆبلاژ خزمەت بكەم ئەوەی زۆر دڵخۆشم دەكات ئەوەیە بینەرەكانم ڕازی بن لەو كارانەی دەیكەم
PUKmedia کۆچەر عومەر
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19