رابەری رۆژنامەگەریی كوردی بڵاوكرایەوە
کتێب 01:57 PM - 2021-08-20
بەئامانجی رۆشنكردنەوەی لایەنێكی مێژووی میدیای كوردی، پەرتوكی (رابەری ڕۆژنامەگەریی كوردی 1906-2019ز) بەقەبارەی (638) لاپەڕە لەلایەن ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ) بڵاوكرایەوە.
لە ڕەنج و ماندووبوونی ئەم بەرهەمەدا، پێزانینی زۆرم بۆ كاك (ستران عەبدوڵڵا) هەیە كە هاندەری سەرەكی پرۆژەكە بوو، پێشەكییەكی جوانیشی نووسیووە. هەروەها سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ بەڕێز (د.ئالان فەرەیدوون) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەیە كە هیممەتی مەردانەی بۆ باربۆی دابینكردنی (42) سەرچاوەی زانستی بۆ بەرهەمەكە كردووە.
*ناونیشان
ئەم ڕابەرە، ڕێنوێنییەكە بۆ تەواوی ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی دەچنە خانەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و لەماوەی ساڵانی (1906-2019ز) لە كوردستان یاخود لە ناوچەكانیتری ئێران بڵاوكراونەتەوە (وەك: تاران، ئیسفەهان، خۆراسان، تەورێز، هەمەدان....)
ناوی (كوردستان) لە ناونیشاندا ئاماژەیە بۆ كوردستان بەگشتی، دیاردەیەكی ناوازە لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا ئەوەیە كە هەندێكجار لەبەر هەلومەرجی سەختی ژیانی كوردەواری، شوێنی چاپ لە دەڤەرێكدا بووە و بڵاوبوونەوەی لە دەڤەرێك یا پارچەیەكیتری كوردستاندا، واتا چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار لە پارچەكانیتری كوردستان چاپ كراون و پاشان لە كوردستان و هەم لە تاران و تەورێزیش بڵاوكراونەتەوە.
*ناوەرۆك و پێڕست
ڕۆژنامەگەری كوردی بەپێی قۆناغی مێژوویی پۆڵێن و شرۆڤە كراوە، بەشێوازێكی ئەكادیمی و بەسیستەمی پەراوێز ئاماژە بە سەرچاوەكان دراوە.
بەپێی توانا، داتا و زانیاری ورد سەبارەت بەڕۆژنامە و گۆڤارەكانی تێدایە وەك: ناو و لۆگۆ و وێنەی ئۆرژیناڵ، ناوی خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەری بەرپرس، شێوازی بڵاوبوونەوە، زمان، مێژووی بڵاوبوونەوە، بوار، شوێن، ئاراستە.
بەپێی قۆناغەكانی مێژووی ڕۆژنامەگەریش، پێڕستەكەی بەم چەشنەیە:
-رۆژنامەگەری لە سەردەمی قاجاردا
-رۆژنامەگەری لە سەردەمی پەهلەویدا
-رۆژنامەگەری لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا
-رۆژنامەگەری لە سەردەمی ئینقلابی ئیسلامیدا
هەروەها دوو تەوەرەی گرنگیش تەرخان كراوە بۆ:
-بڵاوكراوە خوێندكاری و ئەكادیمییەكان
-رۆژنامە و گۆڤارەكانی دەرەوەی كوردستان
*سەرچاوە:
كۆمەڵێك سەرچاوەی گرنگ و دانسقە لەم بەرهەمەدا بەكارهاتووە كە بریتین لە:
-نوسخەی ئۆرژیناڵی ڕۆژنامە و گۆڤارەكان، لە ئەرشیفی ئامادەكاردا پارێزراون.
-سەرچاوەكانی تایبەت بە مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردی یا ئێرانی، (45) بەزمانی فارسی و (19) بەزمانی كوردی و (2) بەزمانی ئینگلیزی و (1) بەزمانی عەرەبین.
-دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ خاوەن ئیمتیاز یا سەرنوسەرەكان.
-دیكۆمێنت (اسناد و مدارك) بۆ دەستنیشانكردنی ئاراستەی بڵاوكراوەكان، بەتایبەتی ڕۆژنامە و گۆڤارە كوردستانییەكانی سەردەمی قاجاری و پەهلەوی.
بەپشتیوانی ئێوەی ئازیز و خەمخۆران و ڕووناكبیرانی ڕۆژنامەگەریی كوردی، لە چاپەكانی ئایندەدا هەوڵی باشتركردنی ئەم بەرهەمە دەدەم، تا بە هیممەت و كۆششی دڵسۆزان، بتوانین كۆی مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردی بنوسینەوە.
ئەم بەرهەمە.. بە چاپ و تەجلیدێكی جوان لە چاپخانەی شڤان لە شاری سلێمانی چاپ كراوە.
د.كارزان محەمەد
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19