له‌باره‌ی وێنه‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ره‌وه وێنه‌گره‌كه چی ده‌ڵێت ؟
جینۆساید 11:41 AM - 2021-03-09.
ئه‌حمه‌د ناتقی، ئه‌و وێنه‌گره ئێرانییه كه وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ری له هه‌ڵه‌بجه تۆمار كرد
ئه‌حمه‌د ناتقی ساڵی 1959 له‌شاری تاران له‌دایكبووه، وێنه‌گرێكی به‌ناوبانگه كه به هۆی وێنه‌كانی تایبه‌ت به شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی سه‌پێندراوی سه‌دام له دژی ئێران ناوبانگی ده‌ركردووه. ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سێك به ناوی ساسان مۆئه‌یدی له ڕیزی یه‌كه‌م وێنهگرهكاندا بوو كه وێنه‌كانی تاوانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان تۆمار كرد.
ناتقی ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی تارانه، ئه‌و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایه. نزیكه‌ی پێنج ده‌یه ده‌بێت كه له بواری وێنه‌گرتندا چالاكی ده‌كات. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لی ئێران له دژی ڕژێمی شا ڕووماڵی خۆپێشاندان و چالاكییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌كرد.
له ساڵی 1984 وه‌ك به‌رپرسی به‌شی وێنه‌یی له ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی، به شێوازی پسپۆڕانه درێژه‌ی به چالاكییه‌كانیدا و له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی عێراق له دژی ئێران وه‌ك یه‌كێك له وێنه‌گره به‌ناوبانگه‌كان به‌رهه‌می زۆری تۆمار كرد به‌ڵام وێنه‌كانی تایبه‌ت به كاره‌ساتی بۆردومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه، ناوبانگێكی دیكه‌ی به‌و به‌خشی، ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی عومه‌ری خاوه‌ر كه وه‌ك سبمولی قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌ناسرێت، له سه‌ر وێنه‌یه‌كی ئه‌حمه‌د ناتقی درووست كراوه.
سه‌باره‌ت به كاتی گرتنی ئه‌و وێنه‌ش ڕایگه‌یاندووه كه له په‌نای دیوارێكدا پیاوێك به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه له حاڵێكدا كه ڕوخساری خۆیی به جامانه داپۆشیبوو، منداڵێكی بچووكی له ئامێز گرتبوو، دیار بوو كه ماوه‌یه‌كی زۆر به سه‌ر شه‌هیدبوونی ئه‌وان تێپه‌ڕ نه‌بوو، ڕوخساری منداڵه‌كه هێنده جوان و بێگه‌رد بوو كه وه‌ك بڵێی له خه‌وێكی شیریندا بێت، وه‌ك منداڵێك له پاش خواردنی شیری دایكی خه‌وی لێكه‌وتبێت. وێنه‌گرانی وڵاتانی دیكه دوو ڕۆژ پاش شه‌هیدبوونی ئه‌وان وێنه‌یان گرتبوو، به هۆی تێپه‌ڕبوونی كاتیش ته‌رمه‌كان وه‌ك خۆیان نه‌بوون و وێنه‌كانیان كاریگه‌ری نه‌بوو.
ئه‌حمه‌د ناتقی به‌شداریی له چه‌ندین پێشانگای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا كردووه و خه‌ڵاتی زۆریشی وه‌رگرتووه.
ساڵی 2009 هه‌ر له شوێنی كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێشانگای وێنه‌كانی ئه‌حمه‌د ناتقی به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن خه‌ڵك و به‌رپرسانه‌وه پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا.
ئه‌حمه‌د ناتقی پاش به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به شوێن ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕا كه وێنه‌ی لێ گرتبوون و هێشتا له ژیاندا مابوون. ئه‌و دوو كه‌سی له به‌ناوبانگترین وێنه‌كانی خۆی دۆزییه‌وه.
ناوبراو كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی له كتێبێكدا به ناوی ده‌نگی بێده‌نگی به سێ زمانی فارسی، كوردی و ئینلیزی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ناتقی پێی وایه كه وێنه‌گرتن له ڕووداوه جیاجیاكان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌توانێت گۆڕانكاری گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به دوای خۆیدا بێنێت.
PUKmedia / جام كوردی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19