وه‌ڵامێك بۆ رۆشنبیرێكی قه‌ڵس
بیروڕا 12:12 PM - 2024-03-25
بورهان حاجی سلێمان
(هه‌ر كه‌س بیه‌وێت لێت، تێبگات ده خولهك زۆره بۆی!)
هه‌رچه‌نده به ره‌واڵه‌ت پێناسه‌ی خیانه‌ت و خاكفرۆشی كارێكی ئاسانه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێستادا به‌هۆی بوونی توێژێكی به‌ناو رۆشنبیری چه‌واشه‌كار، پرۆسه‌ی ناسینه‌وه‌ی رووخساری خیانه‌تكاران و خاكفرۆشان درێژخایه‌نه و راسته‌خۆ بۆ زۆر كه‌س ئاسان نییه سه‌روسیمای رتوشكراوی بناسێته‌وه، چونكه "ترسناكترین خیانه‌ت ئه‌و خیانه‌ته‌یه كه به ناوی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه ده‌كرێت".
له ماڵپه‌ڕی (دره‌و) وتارێكی سیاسی مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ر رێبوار سیوه‌یلی-م (كه زیاتر نووسه‌ری بواری فه‌له‌سه‌فه‌و ئه‌ده‌بیاته) به‌رچاوكه‌وت، به‌ناونیشانی (نامه‌یه‌ك له ریفراندۆمچییهكهوه بۆ خاكفرۆشان)، ئه‌م وتاره به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زمانه‌ی كه رێبوار سیوه‌یلی پێی ناسراوه، زۆربه‌ی جنێو و قسه‌ی بازاڕی و نالۆژیكییه، و ئه‌ویتری پیاهه‌ڵدانه به لایه‌نی دڵخوازی خۆی. جارێ نووسه‌ر هه‌ر لهناونیشانهكهوه تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق بووه، ده‌بوایه ناونیشانی وتاره‌كه‌ی (نامه‌یه‌ك له قوومارچییهكهوه بۆ خاكپارێزان) بووایه! ده‌زانن بۆ؟! چونكه:
خاكپارێزی ئه‌وه‌یه پاساو نه‌دیته ده‌ستی لایه‌نی به‌رانبه‌ر تا خاكه‌كه‌ت داگیربكاته‌وه .. زیاتر له نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان راده‌ست نه‌كه‌یته‌وه، خاكپاریزی ئه‌وه‌یه پێشڕه‌وی سوپای بیانی نه‌كه‌ی بۆ ناو قووڵایی خاكی خۆت، سوپای داگیركه‌ر نه‌به‌یته سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991ه، له‌هه‌موو سووچێكی ئه‌م زه‌مینه دژایه‌تی حزب و لایه‌نه كوردییه‌كان نه‌كه‌یت. به‌شانازییه‌وه ئێمه‌ش هیچ كام له‌وانه‌مان نه‌كردووه‌و بگره هه‌میشه پێچه‌وانه‌كه‌ی پره‌نسیپی جێگیرمان بووه‌و له‌و پێناوه‌شدا باجی قورس و زۆرمان داوه، ئه‌ی ئێوه؟!
ریفراندۆمچیش به‌وانه ده‌وترێت كه پاش هه‌فته‌یه‌ك له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌رێمی كه‌تالۆنیای ئیسپانیا ریفراندۆمێكیان ئه‌نجامداو دهرئهنجامهكهیان گرته‌ئه‌ستۆ و دووچاری زیندانی و راوه‌دوونان و ده‌ربه‌ده‌ری بوونه‌وه، كه‌چی ئێوه هه‌ر ئه‌و رۆژه وتتان ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه نییه، دوای كه‌متر له ساڵێك چوونه‌وه به‌غداو كۆڵێك پله‌و پۆستتان وه‌رگرت! شه‌ڕی ئه‌م دونیایهشتان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار كرد، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێوه له شه‌ڕی ده‌ستكه‌وتی زیاتر هیچی تر نه‌بوو!
من نازانم ئه‌م وتاره‌ت به قه‌ناعه‌ته‌وه نووسیوه؟ یان (شهقوهشێنهكانی ئه‌و دیو) پێیان نووسیوی! (ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌ی من نییه، به‌ڵكو پێناسه‌ی خۆته بۆیان كاتێك له هه‌ولێر له فه‌رهاد پیرباڵیان دا، ئه‌وانه‌شت به چاوپێكه‌وتن و نووسین وتووه، به‌ڵكو خراپتریشت پێوتوون)، جا له‌به‌ر ئه‌وانه بێت، یان بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه نووسیوته هه‌ر كاره‌ساته؟ مه‌به‌سته‌كه هه‌رچییه‌ك بێت نه‌نگییه‌كه بۆ تۆی ئه‌كادیمیست و نووسه‌ر كه زۆر جار وه‌كو بێلایه‌نێك و هه‌ندێك جاریش وه‌كو ره‌خنه‌گر خۆت ده‌رده‌خه‌ی! ئاخر له‌م سه‌رده‌می قه‌یرانه داراییه سه‌خته، له‌م گه‌مه قێزه‌ونه به قوتی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستانه‌وه، چۆن ده‌ستت تێیچوو وه‌ها وتارێك بنووسیت و به‌شان و باڵی شكستدا هه‌ڵبده‌ی؟! دابه‌زه ناوبازاڕ ته‌ماشای ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بكه كه ناتوانێت نیو كیلۆ گۆشت بۆ خێزانه‌كه‌ی بكڕێت، بڕۆ دوور له چاوسووركردنه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بدوێنه، سه‌یری ئه‌و هه‌رێمه بكه، كه به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌قه‌ته‌وه داتاشراوه بۆ نیو هێنده كه‌متر.. په‌ڕو باڵ كراوه، له بری خۆشگوزه‌رانی نههامهتیتان بۆ هێناوه، ئه‌مه ئه‌و سه‌ربه‌رزییه كه باسی ده‌كه‌ی؟! ئایا كاتی به‌كارهێنانی تاپۆ رهشهكهتان نییه؟ بۆ كام رۆژی ره‌ش و ته‌نگانه‌تان هه‌ڵگرتووه؟! له‌مه خراپتر چی ده‌بێت؟!.. دوای ئه‌مه نازانم به چ چاوێكه‌وه چاو ده‌خه‌یته چاوی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كرێی هاتوچۆیان له گیرفاندا نییه، چۆن باسی فه‌لسه‌فه‌و ره‌خنه‌یان بۆ ده‌كه‌ی؟!
قهڵسیت به ده‌سته‌واژه‌ی (لۆ مارێ)؟.. خه‌تای ئێمه چییه، ئه‌وه به‌ده‌ستی من و تۆ نییه، خه‌سڵه‌تی سه‌ركرده‌ی جه‌ماوه‌ری و كاریزمایه كه هه‌میشه قسه‌كانی ده‌بێته وێردی سه‌رزمان، چونكه هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ر و گه‌له و نزیكه له ئازاره‌كانیانه‌وه، د‌رك به هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌و ئاقیبهتهكانی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌كات. ناهه‌قت نییه دههریت، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره رووبه‌ڕووی گه‌مه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ده‌بنه‌وه، كه پێشوه‌خته 11 كورسی تهرحتان وه‌رنه‌گرتبێت، مردووه‌كان فریاتان نه‌كه‌ون، خه‌ڵكی ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌نگتان بۆ نه‌ده‌ن، خۆتان (قل قل) ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی خۆتان نه‌ژمێرن! له‌وه ده‌ترسیت ئه‌مجاره تاكڕه‌وی بڕواته
وه (لۆ مارێ) و چیتر نه‌توانن به ئاره‌زووی خۆتان قومار به چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته‌و قه‌واره پیرۆزهكهوهیهوه بكه‌ن!
ده‌زانیت خه‌ریكه له ده‌سته‌واژه‌ی قومارچیش پاشگه‌ز ببمه‌وه! چونكه هیچ نه‌بێت قومارباز كه دۆڕا دانی پێداده‌نێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت: "به ....مه‌وه"، كه‌چی ئێوه شكست به ده‌ستكه‌وت ده‌فرۆشنه‌وه و چاره‌نووسی ئه‌م وڵاته‌ش به .... جیرو جههنم!
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19