کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06لۆگۆی کۆمسیۆن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عيراق دەستی کرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە رۆژی 10ی 6ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکەین بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەسەر کارەکانی خۆیی و ئەمرۆ دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان".
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن بەردەوامە
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و پێشتریش وتەبێژی کۆمسیۆن ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە باسیان لە دواخستنی هەڵبژاردن دەکرد.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پێشتر بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دورن لە راستییەوە".
"وەک رابردوو کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە بنکەکانمان لەهەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە 173 ناوەندى تۆمارکردن لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دابەشکردنى کارتى بایۆمەترى بەردەوامە و بەهیچ شێوەیەک کۆمیسیۆن کارەکانى رانەگرتووە"، وتەبێژی کۆمسیۆن وای وت.
نزیکەی 100 هەزار دەنگدەر لە سلێمانی کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە
بەپێی بەدواداچوونەکانی PUKMEDIA،
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە 90٪ـی ئامادەکارییەکانی بۆ
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە و ئەمڕۆش دەستیکرد بە
چاپکردنی وەرەقەی دەنگدانەکە.
هاوکات ئامانج عەزیز لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "سەرجەم کار و ئامادەکارییەکانمان بۆ
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە پارێزگای سلێمانی
زۆرترین کارتی دەنگدان چاپ کراوە و لە دوو مانگی رابردوودا نزیکەی 100 هەزار کارتی
دەنگدان دراوەتەوە بە دەنگدەر و لەئێستاشدا هەفتانە نزیکەی 15 هەزار دەنگدەر
کارتەکانیان وەردەگرنەوە".
رۆژی 3-3-2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری چوارەم وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد و بڕیاریدا رۆژی 10ی 6ی 2024 هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت، لە ئێستاشدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە 90٪ی کارەکانی بۆ هەڵبژاردن تەواوکردووە و کاروبارەکانیشی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایش دەستبەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلدا دەگرێت
08:11 PM - 2024-06-13 -
هێزە سیاسییەکان پیرۆزبایی جەژن لە سەرۆک بافڵ دەکەن
06:24 PM - 2024-06-13 -
عهموو، دامهزرێنهر و تێكۆشهرێكی كۆڵنهدهر
04:42 PM - 2024-06-13 -
قوباد تاڵەبانی پشتیوانی بۆ پاڵەوانێکی کورد دەردەبڕێت
03:23 PM - 2024-06-13
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 7 ملیار دینارە
08:55 AM - 2024-06-14
ئاگرێکی دیکە لەتاوەرێکی هەولێر کەوتۆتەوە
11:11 PM - 2024-06-13
ئەندامانی (دووپشک) پەیوەندی بە هێزی دژەتیرۆرەوە دەکەن
08:21 PM - 2024-06-13
ئاگری پاڵاوگەکەی گوێر کوژایەوەو زیانی چەندین ملیۆن دۆلاری لێکەوتەوە
05:48 PM - 2024-06-13
زۆرترین خوێنراو
-
پیرۆزبایی جەژن لە کۆسرەت رەسوڵ دەکرێت
ی ن ک 07:00 PM - 2024-06-13 -
هێزە سیاسییەکان پیرۆزبایی جەژن لە سەرۆک بافڵ دەکەن
کوردستان 06:24 PM - 2024-06-13 -
ئاگری پاڵاوگەکەی گوێر کوژایەوەو زیانی چەندین ملیۆن دۆلاری لێکەوتەوە
کوردستان 05:48 PM - 2024-06-13 -
عهموو، دامهزرێنهر و تێكۆشهرێكی كۆڵنهدهر
کوردستان 04:42 PM - 2024-06-13 -
قوباد تاڵەبانی پشتیوانی بۆ پاڵەوانێکی کورد دەردەبڕێت
کوردستان 03:23 PM - 2024-06-13 -
لەشەش مانگدا زیاتر لە 400 ئاگر لەهەولێر کەوتۆتەوە
کوردستان 03:14 PM - 2024-06-13 -
وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 12:26 PM - 2024-06-13 -
پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان رادەگیرێت
کوردستان 11:11 AM - 2024-06-13