riklam

قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران

کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەڕۆژی جیهانی کرێکاراندا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کرێکاران دەکات و رایدەگەیەنێت:"لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران".

 

دەقی پەیامەکە:

 

١ی ئایار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ پیرۆزبایی کردن لە کرێکاران، بەڵکو بۆنەیەکە بۆ ئەوەی هاندەرمان بێت بە حکومەت، کەرتی تایبەت و خاوەنکار و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دیکەشەوە تا مافەکانی کرێکاران زیاتر بچەسپێنین و دۆخی کارکردن لە کوردستان باشتر بکەین.

لە ماوەکانی رابردوودا کارمان کرد بۆ ئەوەی لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکانەوە و هەروەها رێنمایی دەستی کاری بیانییەوە زیاتر دەستەبەری ماف و ژیان و گوزەرانی کرێکاران بکەین. 

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نیگەرانین لە دۆخی بازاڕى کار و ئاگاداری ئەو بارگرانی و ئاستەنگانەین کە ژیانی کرێکارانی زەحمەتتر کردووە. سەرباری کەموکوڕییەکانیش، بەشێک لە کرێکارانیش بە مافە یاساییەکانی خۆیان ئاشنا نین و خەمساردی و کەمتەرخەمی هەیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ وشیارکردنەوەی کرێکارەکان بە مافە یاساییەکانی خۆیان و دابینکردنی مافەکانیان.

هەربۆیە لەگەڵ هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان و یان دەرکردنی یاسا و رێنمایی نوێ، لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران.

پیرۆزە رۆژی جیهانی کرێکاران


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket