riklam

مەکتەبی سیاسی: کرێکاران لەنێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون

ی ن ک 08:50 PM - 2024-04-30
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی كرێكاران دا، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکاران دەکات و لە پەیامێکیشدا رایدەگەیەنێت: "كرێكاران ورەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان لە خەباتی نەتەوەیی ولە نێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون وچەندین جوامێرییان  گیانیان بەخشیوە".

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەی (یەكی ئایار) رۆژی جیهانیی كرێكارانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان‌ دەكەین.

هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا كرێكارانی جیهان لە پێناو بەدەستهێنان و پاراستنی زیاتری مافەكانیان بەچەندین چالاكی ئەم یادە بەرز رادەگرن، لە كوردستانیشدا كرێكاران لە رێگەی رێكخراو سەندیكا پیشەییەكانیانەوە رۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە، لە سەردەمی دەسەلاتدارێتی رژێمی بەعسدا لەم پێناوەدا چەندین جار ڕووبەڕووی ڕاوەدونان و گرتن و ئازاردان و مەرگ بوونەتەوە .

كرێكاران ورەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان لە خەباتی نەتەوەیی ولە نێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون وچەندین جوامێرییان گیانیان بەخشیوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناو پاراستنی مافە بەدەستهاتوەكان و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، رەخساندنی زیاتری هەلی كار و دابینكردنی سەلامەتی كاركردن هەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیكایی و پیشەیی كرێكاران دەكات و پێداگری دەكات بۆ چەسپاندنی بنەماكانی یاسای كاری هاوچەرخی كرێكاران لە عیراق و كوردستان، لە پێناو باشكردنی ژیان و گوزەرانیان.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket