riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: لە خزمەتی شۆڕشگێڕانی گەلەکەماندا دەبین

ی ن ک 03:01 PM - 2024-04-30
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای هەڤاڵ کامیل قادر سەعید PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای هەڤاڵ کامیل قادر سەعید

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٣٠، لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت لە سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ کامیل قادر سەعید، ناسراو بە شێخ کامیل-یان کرد.

لەو بەسەرکردنەوەدا ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ شێخ کامیل-یان پرسییەوە و لە دڵەوە هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەت روونیشیانکردەوە، هەموو شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە رێزەوە لە رەنج و ماندوبوونیان دەڕوانین و بەئەرکی خۆمانی دەزانین لە خزمەتیان بین و ئاوڕی زیتریان لێبدەینەوە، چونکە قوربانیدان و رۆڵی تێکۆشەرەکەمان لە رووداوەکاندا دیاروبەرچاوە.

لەبەرامبەردا هەڤاڵ شێخ کامیل پێزانینی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانە دەڕبڕی و دووپاتیکردەوە کە تێکۆشەرانی یەکێتی شایستەی هەموو خزمەت و ئاوەڕدانەوەیەکی زیاترن و ئەمڕۆش کە مەکتەبی سکرتارییەت ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات مایەی دڵخۆشی هەموومانە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket