riklam

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر

پرسەنامە 02:07 PM - 2024-04-30
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

سەرۆک بافڵ پرسەنامە

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کامیل ژیر، نووسەر و سیاسەتمەداری کوردمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

‎ مامۆستا كامیل ژیر سیاسەستمەدارێكی دیار و نووسەرێكی بە ئەزموون و لێهاتووی گەلەكەمان بوو، رۆڵ و پێگەی لە رووداوە سیاسی و رۆشنبیرییەكاندا لەیادەوەریماندا دەمێنێتەوە و بە رێزەوە یادی دەكەینەوە.

‎خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket