riklam

وەفدێکی یەکێتی سەردانی رابەری بزوتنەوەی حەقە دەکات

ی ن ک 11:19 PM - 2024-04-29
سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆلای رابەری بزوتنەوەی حەقە PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆلای رابەری بزوتنەوەی حەقە

لەسەر راسپارەدی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وەفدێکی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی سەردانی شێخ هاوڕێ رابەری بزوتنەوەی حەقەو خانەقای کلکەسماقی کرد.

ئێوارەی  29ی4ی 2024، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی  بەهاوڕێیەتی زیاد جەبارو جەزا سەید مەجید ئەندامانی سەرکردایەتی وهەڤاڵانی مەکتەبی رێکخستن و مەڵبەندی سلێمانی سەردانی شێخ هاوڕێ کاکە حەمە رابەری بزوتنەوەی حەقەو خانەقای کلکەسماقی کرد. 

 وەفدەکە سڵاوی سەرۆک بافڵ و مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێڕاگەیاندن و ئاماژەی بەرۆڵی بزوتنەوەی حەقەکان کرد لەبزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا وبەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال  کەدەوری کارگەریان هەبوە لەسەرخستنی شۆڕشدا. 

 

هەروەک وەبیریانهێنایەوە کە شێخ هاوڕێ تێکۆشەرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردایەتی ویەکێتی بووە لەسەرڕێبازی سەرۆک مام جەلال هەمیشەش رێبازی کوردایەتیان هەڵبژاردوە و کوردپەروەربون. هەروەها کاک شێخ هاوڕێ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەردانە وتەئکیدیکردەوە کە هەمیشە بزوتنەوەی حەقە لە رێبازی کوردایەتی لانادات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket