سەرۆكی حزبی ئومە وردەكاری دەستپێشخەرییەكەی بۆ سەرۆكی یەكێتی ئاشكرا دەكات
عیراق 11:25 AM - 2024-02-01مەحمود عگێلی سەرۆكی حزبی ئومەی عیراقی
سەرۆكی حزبی ئومەی عیراقی لە دیدارێكی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، ئاشكرایدەكات، كە بەنامەی رەسمی داوای لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووە، كە دەستپێشخەری بۆ دیالۆگی نیشتمانی تەواوی هێزە عیراقییەكان بكات و دەڵێت: "عیراق بەبارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و بۆ چارەسەری كێشەكانیش پێویستی بە كەسانی دانایە و پاڵنەری داواكەی بۆ سەرۆكی یەكێتیش لەو روانگەیەوەیە كە ئەو دانایی و توانای تێدایە كە سەرپەرشتی كۆنگرەی یالۆگی نیشتمانی بكات".
مەحمود عگێلی شاری سلێمانی بە گونجاو دەزانێت بۆ بەستنی ئەو كۆنگرەیەی پێشنیازی كردووە و دەڵێت: "سلێمانی دەتوانێت ببێتە خاڵی كۆكردنەوەی چارەسەرەكان"، راشیدەگەیەنێت: "هۆكاری پێشێلكردنی دەستوور و چارەسەرنەكردنی گرفتی بودجەی هەرێم و زۆر كێشەی دیكەی ناوخۆیی و دەستوەردانی دەرەكی دەكرێت لە ئەجێندای ئەو كۆنگرەیەدا بن بۆ چارەسەری بنەڕەتیان بۆ بدۆزرێتەوە".
دەقی ديدارەكە:
*چۆن بوو سەرۆك بافل تان هەڵبژارد بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەك رابگەیەنێت بۆ كۆكردنەوەی هێزو لایەنە سیاسییەكانی عیراق؟
مەحمود عگێلی: عیراق بەباروردۆخێكی هەستیاردا تێدەپەرێت وپێویستی بە دانایی وخەڵكی بە توانایە بۆ چارەسەری كێشەكان، پێمانوایە سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەو دانایی و توانایەی تێدایە كە سەرپەرشتی كۆنگرەیەكی دیالۆگی نیشتمانی بۆ هێزو لایەنە عیراقییەكان بكات، لەپێناو یەكخستنی ریزەكان و سەرخستنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەتیدا، هەروەها ئەو كۆبوونەوەیە ئەگەر لە سلێمانی و بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ بێت گرەنتی ئەنجامی باشی لێدەكرێت، تاوەكو نەخشە رێگەیەكی نوێ بۆ پەیوەندییە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عیراق دابڕێژرێت و كۆتایی بە ململانێ و كێشەكان بهێندرێت.
*بۆچی پێتانوایە ئەگەر كۆنگرەكە لەسلێمانی ئەنجام بدرێت گرنگ و سەركەوتوو دەبێت؟
مەحمود عگێلی: شاری سلێمانی زۆر خاڵی هاوبەش و كۆكەرەوەی نێوان گەلان وپێكهاتەكانی عیراق لەخۆ دەگرێت، سلێمانی دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی چارەسەرێكی نیشتمانییانە بۆ كێشەكانی عیراق و كوردستانیش، ئەزموونی رابردووش ئەو راستییەی بۆ هەمومان سەلماندووە، هەروەها شاری رۆشنبیری و پێكەوەژیانە، لەرابردوودا سەرۆك مام جەلال خەباتێكی دوورو درێژی دژی دیكتاتۆری و توندڕەوی كردووە، ئەمەش وایكردووە جێگەی لە دڵی عیراقییەكاندا بە پیرۆزی بمێنێتەوە، ئێستاش سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی توانای یەكخستنی هێز و لایەنەكانی هەیە و دەتوانێت هەمووان لەژێر یەك گوتاری نیشتمانی عیراقی كۆبكاتەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییان.
*پێتانوایە لایەنەكان وەڵامیان دەبێت بۆ ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە؟
مەحمود عگێلی: لەپەیوەندیمان لەگەڵ بەشێكی لەهێز و لاینە سیاسییە عیراقییەكان ویستێكی بەهێزمان لێ بەدیكردوون و پشتگیری ئەوە دەكەن كە سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆنگرەیەكی دیالۆگی نیشتمانی بكات بەو پێیەی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و عیراقدا كەسایەتییەكی رێزلێگیراوەو توانای بەڕێوەبردنی دۆسییە قورسەكانی هەیە بەشێوەیەكی ئاشتییانە، ئێمە دڵنیاین لایەنەكان وەڵامی زۆر باشیان دەبێت بۆ بەشداریكردن لە دیالۆگی نیشتمانی، لەماوەی رابردوودا گفتوگۆی ئەم بابەتەمان لەگەڵ زۆر كەس و لایەندا كردووە.
*ئاڵنگارییەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و عیراق بەگشتی چین؟
مەحمود عگێلی: لە ئێستادا عیراق روبەڕووی ململانێی ناوخۆیی و دەرەكی بووەتەوەو ئەمەش وایكردووە تاڕادەیەك باری ژیانی خەڵكەكەی قورس ببێت، كێشەی دەستخستنە نێو كاروباری وڵات هەیە، كێشەی جێبەجێ نەكردنی دەستوور و كێشەی هەرێم و بەغدا و نەناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم هەیە، پێمانوایە دەبێت ئەو دۆسییانە بخرێنە ئەجێندای گفتوگۆی لاینەكان لە كەشێكی هێمن و دوور لە ناكۆكی، كە ئەمەش لە سلێمانی دەكرێت، ئێمە پێمانوایە ململانێی وڵاتان كاریگەری گەورەی لەسەر دروستبوونی ململانێ و ناكۆكی لە ناوخۆی عیراق دروستكردووەو ئەمەش كاریگەری لەسەر سەقامگیری و پەیوەندییە سیاسییەكان دروستكردووە، بۆیە پێویستە سەرجەم ئەم پرسانە رێگە چارەی هاوبەشیان بۆبدۆزرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16