لەتیف نێروەیی: خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان یەكێتیان پاداشت كرد
کوردستان 05:50 PM - 2023-12-20لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA، هەڵوێستی یەكێتی بۆ لایەنەكان پاش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، رادەگەیەنێت و دەشڵێت: "خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان یەكێتیان پاداشت كرد و لایەنەكانی دیكەیان سزادا".
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
* ئایا یەكڕیزی نەبوونی لایەنەكان زیانی بە دەنگی كورد گەیاند؟
_لەتیف نێروەیی: "پێش بانگەشەی هەڵبژاردن وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوامان لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد كە بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بكەین، بەداخەوە تەنها حزبی شیوعی پێشوازیان لە بانگەوازەكەی یەكێتی كرد و لایەنەكانی دیكە بە لیستی جیا بەشدار بوون، ئەمەش زیانی زۆری بە دەنگی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان گەیاند".
*چی وایكرد یەكێتی زۆرترین دەنگ بهێنێت؟
_لەتیف نێروەیی: "لە كاتی بانگەشەدا جارێكی دیكە لایەنەكانمان ئاگادار كردەوە، كە دەنگێكی زۆرتان بەفیڕۆ دەچێت و بۆ حزبەكەتان وەك ئەوە وایە بەشداری هەڵبژاردن نەكات، بۆ كوردیش زیانی زۆری دەبێت، بەڵام ئەمجارەش سوور بوون لەسەر بڕیاری خۆیان، دەنگەكانیشیان بەو شێوەیە بوو كە كۆمسیۆن رایگەیاند، بەڵام دەنگدەرانی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان بە گشتی و لە كەركوك بەتایبەتی پاداشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و هەڵوێست و سیاسەتی یەكێتیان لا پەسەند بوو، چونكە دەیانزانی پەیامی ئێمە بۆ بەرژەوەندی گشتییە و چارەسەركردنی كێشەی ناوچە جێناكۆكەكانە، لەم روانگەیەشەوە یەكێتی توانی سەركەوتنێكی گەورەی بێوێنە تۆمار بكات".
* یەكێتی لە چەند پارێزگای جێناكۆك كاندیدی دەرچووی هەیە؟
_لەتیف نێروەیی: "یەكێتی كاندیدی دەرچووی لە هەر چوار پارێزگا جێناكۆكەكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین هەیە، بەڵام لایەنەكانی دیكە یان تەنها لە دوو پارێزگا كاندیدی دەرچوویان هەیە یاخود هەر كاندیدی دەرچوویان لە هیچ پارێزگایەك نییە، ئەمە جگە لەوەی یەكێتی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگا جێناكۆكەكان هێزی یەكەمە و زۆرترین دەنگی هەیە".
*ئایا دەنگی كورد یان لایەنەكان كەمی كرد؟
_لەتیف نێروەیی: "سەركەوتنی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتنی هەموو گەلی كورد و پێكهاتەكانی دیكەی كوردستانە، چونكە دەمانەوێت سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال لە حكومەتی خۆجێی پارێزگا جێناكۆكەكان پەیڕەو بكەین، لە هەمان كاتدا پێمان وایە ناكرێت بڵێین كورد لەم هەڵبژاردنەدا كەمی كردووە، بەڵكو دەبێت بوترێت دەنگی چەند لایەنێك كە سیاسەتێكی دروستیان نەبوو كەمی كردووە، لە بەرامبەردا یەكێتی كە لەگەڵ یەكڕیزی و یەكدەنگی ماڵی كورد بوو پاداشت كرا و لایەنەكانی دیكەش سزا دران".
*دوای هەڵبژاردن یەكێتی دەستپێشخەری دیكەی دەبێت بۆ لایەنەكان؟
_لەتیف نێروەیی: "لەدوای راگەیاندنی كۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كە دڵنیاین دەنگەكانمان زیاتر دەكەن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جارێكی دیكە لەگەڵ یەكڕیزی و تەباییە لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق، ئەم سەركەوتنە مێژووییەش تەنها بە سەركەوتنی خۆمان دانانێین، بەڵكو بە سەركەوتنی ئیرادە و خەبات و ماندوو بوونی گەلەكەمانی دەزانین، ئەو پێشوازییە گەرمەش كە لە سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا بەڵگەی ئەو سیاسەتە دروستەیە كە یەكێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق پەیڕەوی دەكات، چونكە خەڵكی كوردستان لەگەڵ یەكڕیزی و تەباییە كە ئامانجی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشە، هەروەها خەڵكی كوردستان خەمخۆری چارەسەركردنی كێشەكانن، یەكێتیش بە پراكتیكی هەنگاوی بۆ ناوە، سەردانە بەردەوامەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق بۆلای لایەنەكان بەڵگەی ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەن كە یەكێتی ژیانێكی شایستەتری بۆ گەل و میللەتەكەی دەوێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16