یەکێتی شۆڕشی راستکردنەوەی حکومڕانی نەوت و غازی دەستپێکردوە
کوردستان 05:50 PM - 2023-08-02بەشداری سەرۆک بافڵ لە گفتوگۆی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز
ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی نەوت و غاز لە هەرێم و عیراق خستنەوە خزمەتی خەڵکە، چونکە پێی وایە ئەوە رێگە راستەکەیە، یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان شۆڕشی راستکردنەوەی حوکومڕانی نەوت و غازی لە هەرێم و عیراق دەستپێکردوەو لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ 2-8-2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا بەشداری کرد لە گفتوگۆی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز لە عیراق و رایگەیاند: "پێویستە بەربەستەکانی بەردەم یاساکە لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتن تێپەڕێنین و جارێکی دیکە نەوت و غاز بخەینەوە خزمەت خەڵک و بۆ سەقامگیری ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاوەدانکردنەوەی وڵات بەکاربهێنرێت".
بەشداری سەرۆک بافڵ گرنگی و رۆڵی یەکێتی نیشاندەدات
رێبوار محەمەد خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستی نەوت و غاز و راوێژکاری
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بۆ وزە بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بەشداری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆی رەشنوسی یاسای نەوت و
غاز لە عیراق، گرنگی و رۆڵی یەکێتی نیشاندەدات، هەم لەسەردەمی سەرۆک مام جەلال و
هەميش لەئێستادا ".
"هەڵوێستی نیشتمانيی یەکێتی لەئێستاو لە رابردوودا بۆ نەوت و غاز، کە خۆی لە خستنەوە خزمەتی نەوت و غاز بۆ خەڵک
دەبینێتەوە، ئەو ستراتیژەیە کە لە ئێستادا عیراق پێویستی پێیەتی و پێویستە لە
سایەی یاسای نەوت و غازدا سەقامگیری زیاتری ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی
بەدیبهێنرێت"، رێبوار محەمەد وای وت.
یاسای نەوت و غاز قۆرخکاری ناهێڵێت
یاسای نەوت و غاز سەبەتەی داهاتی کەرتی وزەی هەرێم و عیراق یەکدەخات و
کۆتایی بە قۆرخکاری دەهێنێت و وادەکات خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو وزە زۆرەی عیراق
بەشداربن.
بەهجەت ئەحمەد راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بۆ وزە بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "چۆن لە رابردوودا سەرۆک مام جەلال رۆڵی کارای بینی لە نوسینەوەی
دەستووری عیراقدا، لە ئێستاشدا سەرۆک بافڵ رۆڵی کارا دەبینێت لە یاسای نەوت و غازی
عیراق، کەلەدوای دەستوور بە گرنگترین یاساکانی عیراق هەژماردەکرێت، چونکە ئەم
یاسایە وادەکات قۆرخکاری لەکەرتی وزەی هەرێم و عیراقدا نەمێنێت".
"دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە 15-2-2022 سەبارەت بە کۆتایی هاتنی
یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا هەرێم لە بۆشایی یاسایی نەوت و غازدایە
و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ کە لەژێر یاسایەکی مەرکەزیدا
ئەو هەڵانە راست بکاتەوە کە پێشتر لەکەرتی نەوت غازدا هەیبووە، ههروهها یاساكه وادهكات سەبەتەی داهاتی نەوت
و غازی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە سەبەتەی داهاتی عیراق بکرێت و خەڵکی هەرێمی
کوردستان بێ منەتانە لەو وزە زۆرەی کەلە عیراقدا هەیە سودمەندبن"، بەهجەت
ئەحمەد وای وت.
راستکردنەوەی حکومڕانی نەوت و غاز ستراتیژی یەکێتییە
هاتنە کایەی یاسای نەوت و غاز لە عیراق، دەبێتە هۆی رێگریکردن لە بە قاچاغبردنی
نەوت و غاز و دەستبەسەرگرتنی کێڵگە نەوتییەکان لەلایەن کۆمپانیا و شەخس و کەرتی
تایبەتەوە، هەروەها رێگری دەکات لەوەی كە خەرجی زۆر بدرێت بە کۆمپانیاکان، وەک ئەوەی
لە رابردوودا لەهەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا دەبینرا، لەگەڵ ئەوەشدا یاساکە
کەرتی نەوت و غاز و داهاتی هەرێم و عیراق یەکدەخاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیام و پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی
12:07 PM - 2024-05-31 -
پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دا
12:30 PM - 2024-06-01 -
قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆک بافڵ: لەپشتیین و ئامانجی تۆ پاراستنی هەرێمە
11:16 AM - 2024-05-31 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ حکومەت: ئەو جیاوازییە لۆ؟
04:51 PM - 2024-05-30
ئەمانەش ببینە
سەرۆک کۆمار: دامەزراندنی یەکێتی خەباتێکی مەزنە بۆ ئازادی
08:13 PM - 2024-05-31
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەزموونەکەمان پێویستی بە راستکردنەوەی رێرەوە
01:40 PM - 2024-05-31
بزوتنەوەی گۆڕان: یادی یەکێتی بکەیەنە پەیامی یەکڕیزی و تەبایی
12:01 PM - 2024-05-31
خەباتی یەکێتی 49 ساڵە بەردەوامە
09:27 AM - 2024-05-31
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچیدوایی حاجی سەعدی
پرسەنامە 09:07 PM - 2024-05-31 -
سەرۆک کۆمار: دامەزراندنی یەکێتی خەباتێکی مەزنە بۆ ئازادی
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-31 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی سیدە
پرسەنامە 08:05 PM - 2024-05-31 -
لە یادی یەکێتی، یادەوەریەک لە ھەنگوین شیرینتر
بیروڕا 05:30 PM - 2024-05-31 -
یەکێتی، ئەمڕۆش وەک دوێنێ وەڵامدرەوەی قۆناغەکە دەبێت
بیروڕا 04:08 PM - 2024-05-31 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەزموونەکەمان پێویستی بە راستکردنەوەی رێرەوە
کوردستان 01:40 PM - 2024-05-31 -
پەیام و پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-31 -
بزوتنەوەی گۆڕان: یادی یەکێتی بکەیەنە پەیامی یەکڕیزی و تەبایی
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-31