یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02
نوسینی/ لیوا عبدالخالق عومه‌ر
وه‌رگیرانی بۆ كوردی/ فوئاد عوسمان
ئه‌وه‌ی وای لێكردم و هانی دام ئه‌و نووسینه بنووسم، هه‌ندێ له‌و هه‌رزه‌كاره سیاسیه مشه‌خۆرانه بوون كه كورسی و هه‌یبه‌تیان له‌ده‌ستدا و ئه‌و تاسه پر ههنگیوینهیان له‌ده‌ست چووه و هاتوون بۆ هه‌ریسه ده‌گرین ، ئه‌وان هیچێان بۆ توركمان نه‌كرد كه‌چی هاتوون یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی و مافی توركمانه‌كان گه‌یاندوه له هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ك جوزیف جوبلز وه‌زیری راگه‌یادن و دیعایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی هیتلری نازی بهوههمداچوون كه ده‌یگۆت( درۆ بكه درۆ بكه، هه‌تا خه‌ڵك بروات پێده‌كات ، هه‌ر درۆ بكه تاكو خۆشت بروا به خۆت ده‌كه‌ی) بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه مێژووش زمانی هه‌یه و وه‌كو شمشێر دروكانیان ئاشكرا ده‌كات و راستیه‌كان زه‌لال ده‌كات.
راستی په‌یوه‌ندی مێژووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان له سه‌رده‌می زولم و سته‌می به‌عس و خه‌باتی هاوه‌به‌شیان له‌دژی رژێمه شوفینیه له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌وانه‌ی حكومی عێراقیان كردوه ناشاردرێته‌وه ، دوایین ئه‌و رژێمانه‌ش رژێمی دكتاتوری به‌عس بوو كه هه‌وڵی ده‌دا گه‌لی كوردستان كۆمه‌ڵكوژ و قڕ بكات و ناسنامه‌ی توروكمانیش بسوتێنێ و بسرێته‌وه و بیانكاته عه‌ره‌ب له كه‌ركوك یان كورد له ناوچه‌ی ئوتۆنۆمیه كارتونیدا، به شاهیدی تاریق عه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراق كه به‌به‌رچاوی لێپرسراوانی تورك و كه‌ناڵه توركیه‌كان كاتێ به یه‌ك وشه گوتی تركمان له عیراقدا نیه.
سه‌رۆك مام جه‌لال
له كاتی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دیمه‌شق، بوون و نوێنه‌رایه‌تی توركمان و به‌شداری كردنیان له خه‌بات دژی دكتاتوریهت زۆر له‌لا مه‌به‌ست بوو، هه‌ر بۆیه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دابوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له كه‌سایه‌تی توركمانی وه‌ك بڕوا بوونی به مافه دیموكراتیه‌كانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پشگیری بزافی دیموكراتی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تی عزه‌دین قوجهوهی كرد و به پشتوانی ئه‌ویش ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بووه ئه‌ندام له جه‌بهه‌ی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی دیمقراگی ( جوقد) كه له ساڵی 1981 له دیمه‌شق دامه‌زرا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له توركمانه‌كان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شداری خه‌بات تێكۆشان له دژی دیكتاتۆریهیان كرد و ئاماده بونیشیان جێگای رێز بوون به پشتگیری مام جه‌لال و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوای راپه‌رینی 1991 و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا له‌گه‌ڵ كادیرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رۆك مام جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ گرنگیدان به مافی توركمان و كرستیانهكان دا له كورودستان و به روونی گوتی( ده‌بێ لا له خه‌ڵكی عه‌نكاوه و توركمان بكه‌ینه‌وه و رێزیان بگرین) ئه‌و وته‌یه‌ی مام جه‌لال كلیلی نه‌خشه رێگا بوو بۆ كاری رێكخستنی حزبی و حكومی له هه‌ولێردا, یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ریچكه شكێن بووه له بانگه‌شه كردنی توركمان بۆ ناو كاری سیاسی و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی به‌رجه‌سته‌ی پابه‌ندی بوونه به دیموكراسی و مافی خه‌لكی تر، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌ندامی( اشتراكیه الدولیه) و مام جه‌لالیش جێگری سكرتێری ئه‌و رێكخراوه و كه‌سی دووه‌می ئه‌و كیانه نێو ده‌وڵه‌تیه بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كرودستان و پرۆگرامه سیاسیه‌كه‌ی ته‌ئكید كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر رێزگرتنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری كردن له سه‌رجه‌م مافه‌كانیان، چۆن تێبنی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه كه دروشمه‌كانی مام جه‌لال كه ده‌یگوت ( كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان) واتا ئه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ــ به هه‌موو پێكهاته‌كان ــ هه‌ر بۆیه سه‌دان توركمان و كرستیان شوێنی خۆیان له نیو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دۆزیه‌وه و چه‌ندانیان له ریزه‌كانی پێشمه‌گه شه‌هید بوون و ئه‌و ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه له میانه‌ی دیداره‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی كاك كوسره‌ت ره‌سول كه سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو و كاك عه‌دنان موفتی كه ئه‌وكات لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێر بوو به‌رجه‌سته بوو.
وه‌ك كاك كۆسهرتی پێوه ده‌ناسرایه‌وه كه له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ بوركانێكی هه‌ڵچوو بوو و جهنارهلهكانی به‌عس به بیستنی ناوه‌كه‌ی ده‌له‌رزین، دوای گۆرانی ده‌سه‌لات له مه‌به‌سته‌وه بوو به ئامراز و ئه‌و سه‌ركرده بووه سیاسیه‌كی بوێری هه‌ڵویسته قوسهكان و هه‌رده‌م هه‌ست و بیری ئاسوده‌یی یاسایش و نان و ئازادی گه‌لانی هه‌رێم بوو، كه هه‌رده‌م هه‌ست و نه‌ستی و دلی لای ماف خورا و پشتگوێخراوهكانی پێش راپه‌رین بوو ، هه‌رده‌م سه‌ردانی ماڵ و كه‌سایه‌تی و گه‌نجانی ده‌كرد تاكو له حال و گوزه‌رانیان له هه‌رێمی بپرسێ.
له‌و قوناغه‌دا قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به توركمان و پێكهاته‌كانی تر كرانه‌وه وه‌ك مافێكی ره‌وای هه‌ر نه‌ته‌وه و پیكهاته‌یه‌كی تر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌لام سیسته‌می كوتای تایبه‌ت به پێكهاته‌كان ته‌نها بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی بوو به ته‌نها دواتر ئه‌و سیسته‌مه توركمان و ئهرمینیشی گرتوه كه پێشنیازێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، به‌لام كاتێ كۆتا له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆی ده‌رچوو و بووه باڵقورسی له‌سه‌ر بزافی دیموكراتی له سه‌رجه‌م خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن، لێره‌دا گه‌ران به دوای صیغهیهكی تر بۆ زامن كردنی مافی پێكهاته‌كان و دروستی دیمكراسی بووه پێویست..
مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی به سه‌په‌رستی كاك عه‌دنان موتی كه درژه پێده‌ری سیاسه‌ت و ویستی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو لای خۆیه‌وه پشتگیری مافی نه‌ته‌وه و دیمكراتیهكانی پێكهاته‌ی توركمانی مه‌سیحی له كوردستانی عێراق كردوه، هه‌ر بۆیه لیستی هاوپه‌یمانی دیمكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2005 ژماره‌یه‌ك توركمانی له‌خۆ گرتبوو ئه‌گه‌ر چیش كوتا بۆ توركمان و ئه‌رمه‌نه‌كان بوونی نه‌بوو و ئه‌وان بوونیان له‌و لیسته‌دا هه‌بوو، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاری جیدی كردوه بۆ لادانی هه‌ر به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م توركمان پێره‌و كردنی مافه‌كانیان لهنیوانیدا پێنانه پێشه‌وه‌یان بۆ كاری حكومی، چونكه ئه‌وان دوره پهریز بوون و هه‌ر خه‌ریكی كار و كاسبی خۆیان بوون ، ئه‌وان پیاوی بازار و بازرگانی بوون هه‌موو خه‌مێكیان بازرگانی بوو، هه‌رده‌م سه‌رقالی خوا و بازرگانی و كار و كاسبی خۆیان بوون و بۆیه سروشتی ئه‌و چینه‌ی ته‌نها گوێگرتن بووه له ده‌سه‌لات بۆ پاراستنی بازرگانیه‌كانیان، دواتر بنكه‌ی كلتوری توركمانی له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆمیته‌كانی حزبیه‌كانی یه‌كێتی دامه‌زرا، بنكه‌ی كلتوری گرنگرین روگهیه له ژیانی گه‌لان بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی توركمان و كلتوره‌كه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لان ده‌مێنن و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ی به‌رگری له زمان و كلتوریان ده‌كات و ئه‌وه‌ش هه‌لقولاوی ئه‌و تمانهیه كه به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان هه‌بووه، هه‌روه‌ك باسمان كرد كه حزبی هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه بووه كه له كوردستان ژیاون ئه‌وه‌ش راسته بۆ كلدان و ئاشوری و سریانیش..
له كوتاییدا و بۆ روون كردنه‌وه‌ی زیاتر، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می كۆتای نه‌كردوه به‌ڵكو داوای كردوه كه هاوسه‌نگی له دابه‌ش كردنی كورسی كۆتاكان هه‌بێت له پارێزگاكانی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری. لێره‌دا راستیه‌كی تر هه‌یه ده‌بێ بیزانین كه سیسته‌می كۆتا تایبه‌ته به قۆناغێكی دیاری كرا و بۆ بنیاد نانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشتمانی و دیموكراتی و هه‌ركاتێك ئه‌وه به‌دی هات و هاولاتی هه‌ست به ترس له داهاتوی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و ئاسایش و مافه ئاساییه‌كانی بكات، به‌لام تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌و قۆناغه هه‌ڵقولاوی بروامانه به پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له لهكتری و پابه‌ند بوون به بنه‌ماكانی ده‌ستور و پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌لێنێك كه دێته پێشمان و پرۆسه‌ی سیاسی په‌ك ده‌خات
له كۆتاییدا سلاو له روحی پاكی شه‌هیدان ئه‌وانه‌ی بوونه هه‌وێنی ئه‌و ئازادیه‌ی له سایه‌یدا به ئاسوده‌یی بژین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی خزمەت بە د. پۆڵا خانەقا دەبەخشرێت
کوردستان 08:35 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16